Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دینار و دۆلار

دینار و دۆلار

ئابووری

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە 165 هەزار و 300 دینارە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بەهای دینار دابەزینێکی پێوانەیی تۆمارکرد و 100 دۆلار 170 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بازاڕ هێوربووەوە و دینار بەشێک لە بەها لەدەستچووەکەی بۆ گەڕایەوە.

حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 07-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهای دینار بەرزبووەتەوە و 100 دۆلار بە 165 هەزار و 300 دینارە".

هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، 100 دۆلار بە 165 هەزار و 200 دینار فرۆشرا.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر دەڵێت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 170 هەزار دینار، بەڵام دوای هێوربوونەوەی بازاڕ، دینار کەمێک لە بەهاکەی بۆ گەڕایەوە".

حاجی سابیر باواجی ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر بانکی ناوەندی دۆلار بە ئاسانی بگەیێنێتە بازرگانان و ئەو کەسانەی پێویستیان بە دۆلارە، بەهای دۆلار لەوەی هەیە زیاتر بەرز نابێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 07-10-2026، بانکی ناوەندیی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نرخی نوێی دۆلاریان بە دینار دیاری کرد، کە دوێنێ بڕیاری لەسەر درابوو و لەمەودوا بەشێوەیەک دەبێ، کە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە بازرگانان و هاووڵاتیان.

پێش بڕیاری گۆڕانی نرخی دۆلار، 100 دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دینار بوو، لە بازاڕەکاندا لەنێوان 145 بۆ 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزکردنەوەی نرخی فرۆشتنی دۆلار و دابەزینی بەهای دینار، ناڕەزایی پەرلەمانتارانی عێراقی لێکەوتووەتەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە 08-10-2026، پەرلەمان کۆببێتەوە و بانگهێشتی پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی عێراق بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە