Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی دووکانێکی فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان و دۆلار، کە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە لێکدراوە

وێنەی دووکانێکی فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان و دۆلار، کە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە لێکدراوە

ئابووری

دۆلاری 1500 دیناری نرخی کاڵا و خۆراک 12٪ بەرز دەکاتەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای هۆشداریی تووندی وەزارەتی بازرگانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان، راستەوخۆ دوای بڕیارەکەی بەغدا بۆ بەرزکردنەوەی نرخی فەرمیی دۆلار، شەپۆلێکی گرانی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و ئەندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانیش دەڵێت، سەرجەم کاڵاکان بە رێژەی 12٪ نرخەکانیان بەرز دەبێتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە خێرایە دوای ئەوە هات کە بانکی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی فرۆشتنی دۆلاری خستە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا 100 دۆلار بە نرخی فەرمیی 152 هەزار دینار دەدرێتە بانک و بازرگانان، لە کاتێکدا پێشتر بە 132 هەزار دینار بوو.
ئامێرە کارەباییەکان گران بوون

ئەحمەد سەڵاح، خاوەنی پێشانگەی سوڵتان بۆ فرۆشتنی ئامێری کارەبایی لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ دەرچوونی بڕیارەکە، تەواوی کەرەستە و ئامێرەکان نرخەکانیان بەرزبووەوە و بریکارە گەورەکانی کۆمپانیاکان لە هەولێر و سلێمانی ئاگاداریان کردینەوە کە چیدی بە دیناری کۆن (100 دۆلار بە 135 هەزار) مامەڵە ناکەن؛ پێویستە کاڵاکان بە دۆلار بفرۆشرێن یان بە نرخی رۆژی بازاڕ پارەکە بە دینار وەربگیرێت."

بەپێی گوتەی فرۆشیاران، هەرچەندە ئەو کاڵایانەی لە کۆگاکاندان پێشتر هاوردە کراون، بەڵام بۆ نموونە بەفرگرێک کە پێشتر بە 540 هەزار دینار فرۆشراوە، ئەمڕۆ نرخەکەی بۆ 660 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ژووری بازرگانی: 50٪ـی بازرگانان نرخەکانیان گران کردووە

ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانیی سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ بڕیاری بەرزکردنەوەی دۆلار، هەموو شتێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێژەی 12٪ گران بووە، چونکە جیاوازیی دینارەکە ئەوەندەیە؛ هەر کاڵایەک پێشتر 100 هەزار بووبێت، دەبێتە 112 هەزار دینار. دوێنێش زیاتر لە نیوەی بازرگانانی هاوردەکار نرخەکانیان زیاد کرد و ئەوانەی دیکەش بە قۆناخ دەیکەن."

سەبارەت بە کاریگەریی ئەم بڕیارە لەسەر کارگەکانی ناوخۆ، ئارام بابان گوتی: "ئەم دۆخە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەرهەمی ناوخۆ، چونکە کارگەیەکی خۆماڵی ئەگەر نیوەی کەرەستە خاوەکەی لە دەرەوە بهێنێت تەنیا 6٪ بەرهەمەکەی گران دەبێت، بەمەش دەتوانێت زۆر باشتر رکابەریی کاڵای بیانی بکات."

وەزارەتی بازرگانی: تاوەکو دوو مانگی دیکە گرانکردن قەدەخەیە

لە بەرامبەردا، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئەو کەرەستانەی پێشتر هاوردەکراون لە بازاڕدا مابن، کە نزیکەی دوو مانگی پێدەچێت، دەبێت نرخەکان وەک خۆیان بمێننەوە؛ ئەگەر هەر مارکێت یان دوکانێک نرخ گران بکات، رێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر."

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەکان چاودێریی پسوولەی کڕینی کۆن و نوێی بازرگانان دەکەن و هەر کەسێک بە بیانووی دۆلارەوە زیادەڕەوی لە نرخدا بکات، سزا دەدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە