Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دینار و دۆلار

دینار و دۆلار

ئابووری

دابەزینی بەهای دینار وەستاوە؛ 100 دۆلار بە 165 هەزار دینارە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەو شڵەژانە گەورەیەی کە دوێنێ چوارشەممە بەهۆی گرانکردنی فەرمیی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراو دروستبوو، لە دوانیوەڕۆی دوێنێوە بەهای دینار بەرەو جێگیربوون چووە و 100 دۆلار لە دەوروبەری 165 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 08-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 165 هەزار و 250 دینارە".

هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، 100 دۆلار بە 165 هەزار و 300 دینارە.

بەهای دینار و نرخی دۆلار لە دوای نیوەڕۆی دوێنێوە لە هەمان نرخدا جێگیرە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 170 هەزار دینار و شڵەژانی ئابووری دروستکرد.

سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر پێیوایە، بانکی ناوەندیی عێراق وەکو بڕیاری دا دۆلار بخاتە بازاڕەکانەوە بە نرخی فەرمی، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار لە دەوروبەری ئەو نرخەی ئێستا هەیە جێگیر دەبێت.

چوارشەممە 07-10-2026، بانکی ناوەندیی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نرخی نوێی دۆلاریان بە دینار دیاری کرد، کە رۆژی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو و لەمەودوا بە شێوەیەک دەبێ، کە 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە بازرگانان و هاووڵاتییان.

پێش ئەو بڕیارە، 100 دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی بە 132 هەزار دینار بوو، لە بازاڕەکاندا بە زیاتر لە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە