Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

ئابووری

گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، مانگانە 25%ى کورتهێنانى عێراق کەم دەکاتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

 


رووداو دیجیتاڵ 


بڕیاری گۆڕینی بەهای فەرمیی دۆلار لە عێراق مانگانە زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە، کە نزیکەی 25%ی کورتهێنانەکەی مانگانەی چارەسەر دەکات.


لە 7ی تشرینی یەکەمەوە، گەنجینەی وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕێی زیادبوونی داهاتە ناوخۆییەکەی دەکات بەهۆی دەستکاریکردنی بەهای فەرمیی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە 130 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار.

ئەو ڕێکارە بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بوو بۆ کەمکردنەوەی گوشاری کورتهێنانی داهات لەسەر خەرجییەکانی.

خەرجیی مانگانەی عێراق زیاتر لە 10 تریلیۆن دینارە کە زیاتر لە حەوت تریلیۆن دیناری بۆ مووچەیە.

عەلی ناجی، بەڕێوەبەری روانگەی ئیکۆ کە تایبەتە بە پرسە ئابوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەگەر هەناردەی نەوتی عێراق بگەڕێتەوە بۆ قۆناخی پێش دروستبوونی جەنگ، گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار مانگانە زیاتر لە 1.5 تریلیۆن دینار داهات بۆ حکومەت زیاد دەکات، بەو پێیەی فرۆشی نەوتەکەی بە دۆلارە، بەڵام ئەوە بە زیادبوونی داهات هەژمار ناکرێت و پەیوەستە بە بڕیاری گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.

لە مانگی ئەیلولدا رۆژانە زیاتر لە 2.6 ملیۆن بەرمیل هەناردە کراوە، کە داهاتی مانگانەی لە نێوان 4.5 بۆ پێنج ملیار دۆلار دەبێت.

زیادکردنی بەهای دۆلار بەراورد بە داهاتی نەوت، وادەکات زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار داهات بۆ حکومەت زیاتر بکات.

سەفوان قوسەی، شرۆڤەکاری ئابووریی عێراقی لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کۆڕۆژى رووداو گوتی: "ئەو زیادەیەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئەگەری هەیە لە نێوان یەک بۆ 1.5تریلیۆن دینار بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ زیاد بکات، بەڵام ئەو بڕە پارەیە کورتهێنان بە تەواوی پڕ ناکاتەوە."

بەگوێرەی ئاماری حەوت مانگی خەرجی و داهاتی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، تاوەکو مانگی تەممووز زیاتر لە 29 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە، کە زۆرینەی بە قەرزکردن لە بانکی ناوەندی پڕ دەکاتەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: وەزیری دارایی پێیگوتون مانگانە لانیکەم چوار بۆ پێنج تریلیۆن دینار لە یەدەگی بانکی ناوەندی رادەکێشین، بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە.

بەو پێیە، گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار مانگانە دەتوانێت لانیکەم چواریەکی ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە رووبەڕووی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە