Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بازاڕەکانی بەغدای چۆڵکردووە؛ فرۆشیاران: "وابڕوات دایدەخەین"

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ 

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بازاڕەکانی بەغدای خستووەتە دۆخێکی نالەبارەوە و بووەتە هۆی گرانبوونی بەرچاوی نرخی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکان. فرۆشیاران و هاووڵاتییان نیگەرانن و دەڵێن، توانای کڕینیان نەماوە.

لە گەورەترین بازاڕی بەغدا، بازاڕی شۆرجە، جووڵەی کڕین و فرۆشتن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. فرۆشیاران دەڵێن، بەهۆی ناجێگیریی نرخەکانەوە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و بەشێک لە بازرگان و کۆمپانیا گەورەکانیش کارەکانیان راگرتووە.

موهەنەد، فرۆشیارێکی بازاڕەکەیە و دەڵێت، نرخی کاڵاکان بەجۆرێک بەرزبووەتەوە کە فرۆشتنیان ئەستەم بووە. ئەو دەڵێت: "پێشتر کاڵایەکمان بە 10 هەزار دینار دەکڕی و بە 13 هەزار دینار دەمانفرۆشت، بەڵام ئێستا بە نرخی جوملە بە 12 هەزار دینارە، نازانم بەچەندی بیفرۆشم."

کاریگەریی ئەم دۆخە راستەوخۆ لەسەر ژیانی هاووڵاتییان رەنگیداوەتەوە. دایکی حەیدەر، ژنێکی بەتەمەنە و بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانە هاتووەتە بازاڕ، بە نیگەرانییەوە دەڵێت: "کچێکی نەخۆشم هەیە و لە خانووی کرێدام بە 300 هەزار دینار. ژیان بەمجۆرە ناڕوات. کرێی خانوو، پارەی مۆلیدە، هەموو شتێک گران بووە. کام خوا ئەمە قبووڵ دەکات؟"

بەگوێرەی فرۆشیارەکان، جێگیرکردنی نرخی دۆلار بە 152 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک، بووەتە هۆی ئەوەی نرخی هەندێک پێداویستیی سەرەکی نزیکەی 15% بەرزببێتەوە. بۆ نموونە، فەردەیەک برنج کە نرخەکەی 62 هەزار دینار بوو، ئێستا بە 71 هەزار دینار دەفرۆشرێت و کارتۆنێک رۆنیش لە 52 هەزار دینارەوە بۆ 61 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

عەبدوڵڵا جەبر، فرۆشیارێکی دیکەیە و دەڵێت: "بەیانیان لەبری 'یا ئەڵڵا'، بازاڕیان بەسەردا قڵپ کردووینەتەوە. بیر لە خەڵک ناکەنەوە. تاوانی ئەم خەڵکە چییە؟ خۆراک و کەلوپەلی پزیشکی، هەمووی گران بووە و هاووڵاتی توانای کڕینی نەماوە."

ئەم ناجێگیرییە وایکردووە زۆربەی کۆمپانیا و بازرگانە گەورەکان کارەکانیان رابگرن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کرێکارانی دەستگێڕ و عەرەبانەچییەکانی بازاڕەکەش داناوە، کە بەهۆی وەستانی کارەوە بێکار ماونەتەوە و نازانن داهاتوویان چی بەسەر دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە