Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بانکى ناوەندى عێراق

بانکى ناوەندى عێراق

ئابووری

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ 66.7 ملیار دۆلار کەمیکرد

هەستیار قادر

هەستیار قادر

09-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر09-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

 

 

رووداو دیجیتاڵ 

یەدەگی بانکی ناوەندی بەبەهاى نوێى دینار بەرامبەر بە دۆلار، بۆ 66.7 ملیار دۆلار کەمی کردووە، کە بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵ کەمبوونەوەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دۆخی دارایی کە تاوەکو 24ی ئەیلوولی ئەم ساڵە، یەدەگی بانکەکە بۆ 100 تریلیۆن و 67 ملیار دینار کەمبووەتەوە، کە بە ئەژمارکردنەوەی بە بەهای نوێی دینار بەرامبەر بە دۆلار کە 150 هەزار دینارە، دەکاتە 66.7 ملیار دۆلار.

ئەو کەمبوونەوەیە پەیوەندیدارە بە کەمبوونی داهات و هەناردەی نەوت، کە بە قەرز دراوە بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مانگانەی خەرجییەکان.

بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵ، یەدەگی بانکی ناوەندی 30 تریلیۆن و 217 ملیار دینار کەمیکردووە، کە بە بەهای نوێی دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکاتە 20.1 ملیار دۆلار.

زۆربەی یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق پێکهاتووە لە قەواڵەی دارایی، پارەی کاش و زێڕ.

بەهای قەواڵە داراییەکانی عێراق بەراورد بە سەرەتای ئەم ساڵ، 26.9 تریلیۆن دینار کەمیکردووە، کە زۆربەی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجی فرۆشراون.

هەرچی بەهای زێڕە، بەراورد بە سەرەتای مانگی ئەیلوول نزیکەی 1.4 تریلیۆن دینار کەمیکردووە، بەڵام زۆربەی ئەم کەمکردنەوەیە پەیوەستە بە دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا.

حکومەتی عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینارە بۆ خەرجییەکانی، کە 7.7 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەیە.

لە 6ی تشرینی یەکەمەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەهای فەرمیی دینار بەرامبەر بە دۆلار بگۆڕێت، لە 130 هەزار دینارەوە بۆ 150 هەزار دینار ، پاساوی سەرەکیی ئەو گۆڕانکارییەش پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجییەکانێتی.

بەهۆی بڕیاری گۆڕینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی یەک تریلیۆن دیناری بۆ دەگەڕێتەوە، کە دەتوانێت چواریەکی کورتهێنانەکەی پێ پڕبکاتەوە، کە مانگانە نزیکەی چوار تریلیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە