Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی بیتکۆین

لۆگۆی بیتکۆین

ئابووری

یەک بیتکۆین بە کەمتر لە 83 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن


رووداو دیجیتاڵ

نرخی بیتکۆین نزیکەی 300 دۆلار دابەزی و یەک بیتکۆین بە کەمتر لە 83 هەزار دۆلار و لە نزیک 82700 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی بیتکۆین دوای ئەوەی نەیتوانی ناوچەی بەرگریی نێوان 86 هەزار بۆ 90 هەزار دۆلار تێپەڕێنێت، بۆ نزیکەی 83 هەزار دۆلار دابەزی، ئەمەش ئاراستەی کورتخایەنی ئەو دراوە دیجیتاڵییەی لاواز کردووە. 

شیکاریی نرخی بیتکۆین: چارتی رۆژانە

چارتی رۆژانەی بیتکۆین دەریدەخات دراوەکە لە نزمترین ئاستی مانگی حوزەیرانەوە کە لە نزیکەی 58 هەزار دۆلار بوو، بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەرەو بەرزترین ئاستی ئەم دواییەی لە نزیکەی 86 هەزار دۆلار تۆمار کردووە. 

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو شەپۆلە بەرزبوونەوەیە رووبەڕووی بەرگرییەکی بەهێز بووەتەوە و ئاراستەی جووڵەی نرخەکان لەم دواییەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە فرۆشیاران لە کورتخایەندا خەریکە دووبارە کۆنترۆڵی بازاڕ دەگرنەوە دەست.

بیتکۆین لە ناوچەی بەرگریی نێوان 86 بۆ 90 هەزار دۆلار کشاوەتەوە؛ بەجۆرێک نزمترین ئاستی ئەو ناوچەیە لە دەوروبەری 86 هەزار دۆلار وەک بەربەستێکی راستەوخۆ لەبەردەم هەڵکشانی نوێی دراوەکەدا دەمێنێتەوە. 

ناوچەیەکی بەرگریی فراوانتریش لە دەوروبەری 95 هەزار دۆلار هەیە و لە ئەگەری تێپەڕاندنی ئەم ناوچەیە، دەکرێت نرخی بیتکۆین ئاراستەکەی بگۆڕێت بۆ بەرزبوونەوەیەکی خێرا.

بەپێچەوانەوە، یەکەمین ناوچەی سەرەکی بۆ چاودێریکردنی دابەزینی نرخ، ناوچەی 77 هەزار دۆلارە. ئەگەر ئەم ئاستە لەدەست بچێت و نرخەکە لە خوار 75 هەزار دۆلارەوە دابخرێت، ئاراستەی بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین بە تەواوەتی لاواز دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی نرخەکە  بۆ دەوروبەری 72 هەزار دۆلاریش دابەزێت. 

 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە