Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر

پڕۆژەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر

ئابووری

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی کەم کردووە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێ، بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان (گۆشتی مریشک و هێلکە) وەک بەرهەمی نیشتمانی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەولێر مۆڵەتی فەرمییان پێدەدرێت بۆ ئەوەی بێ ئاستەنگ بچنە بازاڕەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق. ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم بەرهەمانە پێداویستیی نێوخۆییان پڕکردووەتەوە و هۆکار بوون بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردن لە دەرەوە.


رۆژی یەکشەممە، 11ی تشرینی یەکەمی 2026، د. مەهدی جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی ئاسانکاری و پاڵپشتییەکانی بەغدا بۆ پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ، بەتایبەت کێڵگەکانی پەلەوەر بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە و مریشک لە هەرێمی کوردستان، لیژنەی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پێکهێنراون."

مەهدی جبووری روونیکردەوە کە کاری ئەو لیژنانە ئەوەیە سەردانی مەیدانیی پڕۆژەکان دەکەن و لە قەبارەی بەرهەمهێنانیان دەکۆڵنەوە، دواتر لە حکومەتی فیدراڵیدا تۆماریان دەکەن: "ئەم رێکارە بۆ ئەوەیە رێگە بە گواستنەوەی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت بەرەو پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشوور، بەرهەمەکانیان وەک بەرهەمی نێوخۆیی دادەنرێت و سەرجەم ئاسانکارییەکی پێویستیان بۆ دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتیی کەرتی سامانی ئاژەڵی لە هەرێمی کوردستان."

"بەرهەمی هەرێمی کوردستان هاوسەنگیی لە بازاڕەکانی عێراقدا دروستکردووە"
سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ناردن و بەبازاڕکردنی مریشک و هێلکەی پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراقدا، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گوتی: "ئێمە لە عێراق بەرهەمی هەموو پڕۆژەکان بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە، وەک بەرهەمی نێوخۆیی سەیر دەکەین. پڕۆژەکانی نێوەڕاست و باشوور لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و لەژێر چاودێریی فەرمانگەی ڤێتێرنەری تۆمارن، بۆ پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستانیش، لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە سەردانیان دەکرێت، توانای بەرهەمهێنانیان دەستنیشان دەکرێت و مۆڵەتی فەرمییان پێدەدرێت بۆ گواستنەوەی هێلکە و گۆشتی مریشک بەرەو نێوەڕاست و باشوور، ئەم پرۆسەیەش بەبێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچێت."

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە سوودێکی گەورەی بە بازاڕی عێراق گەیاندووە: "زۆریی بەرهەمی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی پڕکردنەوەی پێداویستیی بەکاربەر لە عێراق و دروستبوونی هاوسەنگی لە بازاڕدا لە کاتی کەمبوونەوەی خستنەڕوو، ئەمەش وایکردووە لەبری ئەوەی پەنا بۆ هاوردەکردن ببەین، پشت بە بەرهەمی خۆماڵیی پارێزگاکانی نێوەڕاست، باشوور و هەرێمی کوردستان ببەستین."

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق باسی لەوەش کرد: "پێشتر کاتێک پڕۆژەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە چاودێری و تۆمار نەدەکران، کێشە لە گواستنەوەی بەرهەمەکان دروست دەبوو و بۆشایی لە بازاڕدا پەیدا دەبوو کە بە هاوردەکردن پڕدەکرایەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو هاوئاهەنگییەوە، پشتبەستن بە بەرهەمی نێوخۆیی مسۆگەر کراوە."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بەرهەمهێنانی ساڵانەی هێلکەی خواردن دەگاتە 4.3 ملیار هێلکە لەکاتێکدا پێداویستیی بازاڕ 9 ملیار هێلکەیە، هەروەها بەرهەمی گۆشتی مریشک تەنیا 163.5 هەزار تۆنە، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی وڵاتەکە بە نزیکەی 900 هەزار تۆن دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە