Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دۆلاری ئەمریکی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

بانکی ناوەندیی عێراق دۆلار بە نرخی پێشوو دەداتە هەندێک لە بازرگانان

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی نرخەکانی دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات و  رایدەگەیێنێت، داواکارییەکانی حەواڵە کە پێش 7ی تشرینی یەکەم پێشکێش کراون، بە نرخی پێشوو دۆلاریان پێدەدرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە کە لەلایەن ئاژانسێکی هەواڵییەوە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی نادیار بڵاوکرابووەوە و تێیدا هاتبوو، "بانکەکە بڕی 600 ملیار دیناری گەڕاندووەتەوە، چونکە پشتی بە نرخی پێشووی دۆلار (1320 دینار) نەبەستووە و داوای کردووە بە نرخی ئێستا (1520 دینار) مامەڵە بکرێت."

بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێش رێککەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکێشی بانکەکان کراون، بە نرخی پێشووی دۆلار و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە جێبەجێ دەکرێن و دەستیشکراوە بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

بانکەکە، ئەوەشی خستەڕوو کە سەرجەم کارتەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەپێی نرخی فەرمی کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵات.

بانکی ناوەندیی عێراق، داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، پابەندی نووسراوی دەستەی راگەیاندن و گەیاندن بن، کە داوا دەکات "وردی لە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵێکدا هەبێت کە پەیوەندی بە نرخی دراو، بازاڕەکان و مووچەوە هەیە و پێش بڵاوکردنەوە، لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە پشتڕاستبکرێتەوە." هاوکات هۆشداری دا، بەپێچەوانەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر لایەنێک دەگرێتەبەر کە دەنگۆ و هەواڵی چەواشەکارانە بڵاودەکاتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2026، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بگۆڕێت و نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520 دینار دیاریبکات و لە دوێنێ چوارشەممەوە کاری پێدەکرێت. 

نرخە نوێیەکان بەمشێوەیەن:

 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

پێشتر نرخەکان بەمشێوەیە بوون:

 نرخی کڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی: 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانکەکان: 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

 نرخی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتییان: 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێک.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە