Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بەغدا.. گرانبوونی کەرەستەی بیناسازی خەونی هەزاران خێزانی هەڵپەساردووە

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و گرانبوونی کەرەستەکانی بیناسازی، وایکردووە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە بەغدا نەتوانن خانووەکانیان تەواو بکەن. ماهر، یەکێکە لەو کەسانەی کە بە ناچاری دەرگای خانووە نیوەچڵەکەیدا قوفڵ دەکات و بەجێی دەهێڵێت، چونکە ناتوانێت لەگەڵ گرانیی بازاڕدا بڕوات.

ماهر، باوکی ئادەم، کە خاوەنی خانووەکەیە، دەڵێت، "کارەکانمان راگرت بەهۆی دۆخی داراییەوە. دۆلار گران بووە، کەرەستەکانیش گران بوون. شیش، کەرپووچ و چیمەنتۆ هەمووی گران بووە. بەشێکیان بەرهەمی عێراقین، بەڵام خاوەن کارگەکان دەڵێن گاز نییە و شیش بە گران لەسەریان دەکەوێت."

لە بازاڕدا نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە؛ نرخی یەک تۆن شیش لە 950 هەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێک و 75 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. نرخی یەک بلۆک لە 750 دینارەوە گەیشتووەتە 1,250 دینار و نرخی سێ هەزار کەرپووچیش لە 650 هەزار دینارەوە بۆ ملیۆنێک و 250 هەزار دینار هەڵکشاوە.

تاهیر فلەیح، شیشفرۆشێکە و باس لە سستبوونی بازاڕ دەکات و دەڵێت، "پێشتر تۆنێک شیش بە 950 یان 945 هەزار دینار بوو، ئێستا بووەتە 1,075,000 دینار، بەڵام فرۆشی نییە و کرێکارەکانمان لەسەر کەڵەکە دەبن."

لە گەڕەکی عامریەی دووەمە لە بەغدا. زۆربەی ئەو خانووانەی کە بە ناتەواوی ماونەتەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە نرخی کەرەستەی بیناسازی زۆر بەرزبووەتەوە. خاوەنەکانیان چاوەڕێ دەکەن نرخەکان دابەزن یان لە ئاستێکدا جێگیر بن، ئینجا دەست بە تەواوکردنی خانووەکانیان بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە