Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە

کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە

ئابووری

بەردەوامیی پێکدادانی سعودیە و حووسییەکان نرخی نەوتی بەرزکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن


رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لەبارەی پەککەوتنی خستنەڕووی وزە و زیاتربوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێکدادانی سەربازیی نێوان سعودیە و حووسییەکان دەگەڕێتەوە.


نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.24% بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێکی بە 107.02 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە رێژەی 1.18% بەرزبووەوە و گەیشتە 95.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

پێکدادانەکانی نێوان سعودیە و حوسییەکان زیادبووە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە چەند رۆژی رابردوودا فڕۆکەخانەی سەرەکی ریاز لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتیی سعودیە، بەندەرەکانی وزە و کۆگاکانی سووتەمەنیی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە. هەرچەندە گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە رایگەیاندووە کە رێکاری پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی زیان بەر هاووڵاتییانی سڤیل نەکەوێت.
لە هەمان کاتدا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێرانیش بەردەوامن.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لێدوانانەکانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی رەتکردەوە کە گوتبووی تەنگەی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندایە و هەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا لێی نزیک ببێتەوە نوقم دەکرێت.

سێنتکۆم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هیچ هێزێکی دەریایی نەماوە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی بە روونی کۆنترۆڵی تەنگەی هورمزیان لەدەستدایە."

پۆڵ تیۆدۆر جۆنز، وەبەرهێنەر و مامەڵەکاری ناسراوی بازاڕی کاڵاکان، رایگەیاند بەهۆی جەنگی ئێرانەوە پێدەچێت نرخی نەوت 20 بۆ 25 دۆلاری دیکە بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببێتەوە.

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە کۆمپانیای (تیۆدۆر ئینڤێستمێنت) هەروەها دەڵێت، "پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت دەکەم، و پێموایە دەتوانێت 20 تاوەکو 25 دۆلاری دیکە هەڵبکشێت."

ئینڤێستمێنت ئاماژەی بەوەش دا، "ئەگەر بڕیار بووایە هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بنرێت، دەبوو پێش هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا روویبدایە."

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە