Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زێڕ

زێڕ

ئابووری

نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن دینار

ژینەر ستار

ژینەر ستار

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە یەک ملیۆن دینار. سەرۆکی سەندیکای زێڕەنگەران دەڵێ، لە جیهاندا نرخەکەی وەک خۆیەتی.


رۆژی یەکشەممە، 18ی تشرینی یەکەمی 2026، هەندرێن وەرتێ، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: ئەمرۆ نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە یەک ملیۆن دینار. هۆکارەکەیشی دابەزینی بەهای دینارە".

سەرۆکی سەندیکاکە روونی کردەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان نەگۆڕاوە و وەک خۆیەتی. لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، هەندرێن وەرتێ گوتی: "تەنیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق نرخەکەی بەرزبووەتەوە، ئەمەیش بە هۆکاری ئەوەی بەهای 100 دۆلار نزیک دەبێتەوە لە 170 هەزار دینار".

ئێستا مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە یەک ملیۆن دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێدا دوێنی شەممە، نرخی یەک مسقاڵ 970 هەزار دینار بوو، نرخەکانی دیکەش بەم شێوەیەن:
زێڕی عەیار 21 به یەک ملیۆن دینار
زێڕی عەیار 18 به 853 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به 1.042 ملیۆن دینار
زێڕی عەیار 24 بە 1.137 ملیۆن دینار

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆکار ئەحمەد، زێڕنگەر لە سلێمانی بە رووداوی گوت: ئەمڕۆ نرخی سەرجەم جۆرەکانی زێر لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتووتە 999 هەزار دینار.

ئەو زێڕەنگەرە ئاماژەی بەوە کرد: "ئەم بەرزبوونەوە ئاسایی نییە، چونکە نرخی ئۆنسەیەک زێر لە 4165 دۆلاردا وەستاوە بەڵام نرخی مسقاڵێک زێڕ 30 هەزار گرانبووە".

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە