Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

ئابووری

بەهۆی هەڵپەساردنی سزاکانی سەر روسیاوە نرخی نەوت دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

رووداو دیجیتاڵ

ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی بۆ هەڵپەساردنی زۆربەی سزاکانی سەر کەرتی وزەی رووسیا واژۆ کرد بە مەبەستی زیادکردنی خستنەرووی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا.


دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت هەفتەی رابردوو بەهۆی بەردەوامی پەککەوتنی خستنەرووی نەوت لە جیهان و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکان بە رێژەی نزیکەی 5% بەرزببوونەوە. ئەمرۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2026 نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 1.75% دابەزی و هەر بەرمیلێکی بە 107 دۆلار  و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بەڕیژەی 0.83% دابەزی و بەرمیلێکی بە 100 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئێوارەی رۆژی هەینی، ترەمپ فەرمانێکی سەرۆکایەتیی دەرکرد بۆ هەڵپەساردنی ژمارەیەکی زۆر لە سزاکانی سەر ڕووسیا، تەنیا چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی سزاکان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە. هاوکات ترەمپ پێناسی گومرگی زیادەی لەسەر ئەو وڵاتانە لابرد کە نەوتی رووسیا دەکڕن. 

ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند لە پرۆسەی دانوستاندندایە بۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، و نایەوێت هیچ شتێک رووبدات کە ڕووسیا لە مێزی دانوستاندن دووربخاتەوە، هاوکات رەخنەکانیشی لە ڤلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گرتەوە.

رۆژی یەکشەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند پێشنیازی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت رۆژدا، هێشتا لەسەر مێزە. عێراقچی رەخنەی لە واشنتن گرت بەوەی پێشنیازەکەی قبووڵ نەکردووە و گوتی، "ڕێگەی کردنەوەی تەنگەی هورمز روون و ئاشکرایە."

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری20-10-2026

نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستی پێنج مانگی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی
ئابووری20-10-2026

نرخی زێڕ بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک دابەزی

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن
ئابووری19-10-2026

وەزیری وزەی تورکیا: بەشێک لە گازوایلی رووسیا بەدەستدەهێنێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە