Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

دەروازەی شەلامچە؛ شادەمارێکی ئابووریی عێراق و ئێران کە بە هەڕەشەیەک دادەخرێت

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەد شوکری: دابەزاندنی بەهای دینار و هەڵگرتنی پاڵپشتیی عێراق، کەرتی خانووبەرەی وەستاندووە
ئابووری21-10-2026

محەممەد شوکری: دابەزاندنی بەهای دینار و هەڵگرتنی پاڵپشتیی عێراق، کەرتی خانووبەرەی وەستاندووە

گرانبوونی کەرەستە بیناسازییەکان نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرز دەکەنەوە؟
ئابووری21-10-2026

گرانبوونی کەرەستە بیناسازییەکان نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرز دەکەنەوە؟

بەهای دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 169 هەزار دینار
ئابووری21-10-2026

بەهای دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 169 هەزار دینار

رووداو دیجیتاڵ

دەروازەی نێودەوڵەتیی شەلامچە، کە شادەمارێکی سەرەکیی ئابووریی نێوان عێراق و ئێرانە، رۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی پێداویستییەکانی پارێزگاکانی باشووری عێراق دەگێڕێت، بەڵام ئەم دەروازەیە بەردەوام لەژێر کاریگەریی هەڕەشەی گروپە چەکدارەکاندایە و بە بچووکترین جووڵەیان مەترسیی داخستنی لەسەرە.

دەروازەی نێودەوڵەتیی شەلامچە لەنێوان عێراق و ئێران، وەک دەرچەیەکی ژیان بۆ دانیشتووانی بەسرە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دادەنرێت، کە رۆژانە هەزاران تۆن سەوزە و میوە، خۆراک و کەرەستەی بیناسازی لێوە هاوردە دەکرێت.

حەیدەر عەبدولسەمەد، جێگری بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی شەلامچە، بە رووداوی رایگەیاند، "جووڵەی بازرگانی زۆر ئاساییە و کاری لەپێشینەمان کارئاسانیکردنە بۆ پێداویستییە خۆراکییەکان."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ناڕەزایی بازرگانان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە، سەرۆکوەزیران رەزامەندیی نیشاندا بۆ هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی کە ماوەیەکی زۆر بوو لە کۆگاکانی دەروازەکەدا مابوونەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەڕەشە و سزاکانی ئەمریکا بۆ رێگریکردن لە چوونی دۆلار بۆ ئێران، وایکردووە بەغدا رێکارەکانی لەم دەروازەیەدا تووندتر بکات.

عەبدولسەلام زەینەلعابدین، گەشتیارێکی ئێرانییە و بە رووداوی گوت، "هەندێجار رێکارەکان توند دەکەنەوە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بڕێکی کەم پێداویستیی رۆژانە یان دەرمان دەکڕن، چونکە ئێستا لە ئێران دەرمان نییە."

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم دەروازەیە زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بووە و رۆژانە نزیکەی 12 هەزار کەس هاتوچۆی پێدا دەکەن و زیاتر لە 400 بارهەڵگر کاڵا و خۆراک دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

محەممەد شوکری: دابەزاندنی بەهای دینار و هەڵگرتنی پاڵپشتیی عێراق، کەرتی خانووبەرەی وەستاندووە
ئابووری21-10-2026

محەممەد شوکری: دابەزاندنی بەهای دینار و هەڵگرتنی پاڵپشتیی عێراق، کەرتی خانووبەرەی وەستاندووە

گرانبوونی کەرەستە بیناسازییەکان نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرز دەکەنەوە؟
ئابووری21-10-2026

گرانبوونی کەرەستە بیناسازییەکان نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەرز دەکەنەوە؟

بەهای دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 169 هەزار دینار
ئابووری21-10-2026

بەهای دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 169 هەزار دینار

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە