رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەی دەبات، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنووری پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە پێنج ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە 71% کەمی کردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 31-10-2026 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 06-11-2026 بریتییە لە پێنج ملیار و 367 ملیۆن و 718 هەزار دینار.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هەفتەی پێشتر داهاتەکە 18 ملیار و 779 ملیۆن و 829 هەزار دینار بووە؛ ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهاتەکە زیاتر لە 13 ملیار و 400 ملیۆن دینار کەمیکردووە، کە دەکات 71.4%.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 572 ملیار دینارە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگێکی هەمان سنوور لە 26ـی مانگی نۆ بۆ 26ی مانگی 10 زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.



