کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاشتاگی کۆپ31

هاشتاگی کۆپ31

ئابووری

سەرۆکایەتیی کاروباری گەنجان لە کۆپ 31: دەبێ دەرفەتی ئابووری بۆ گەنجانی عێراق و سووریا بڕەخسێندرێ

نیاز مستەفا

نیاز مستەفا

07-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نیاز مستەفا هەواڵسازە لە تۆڕی میدیایی رووداو. ئەو لە بەشی نێودەوڵەتی کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاروباری نێودەوڵەتی و ئەو رووداوە جیهانییانەی کە جێگەی بایەخی خەڵکن لە کوردستان، عێراق، ناوچەکە و هەموو جیهان. خاوەنی سێ ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا. نیاز مستەفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی وزە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی (AUIS) و بڕوانامەی ماستەری لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان- هەولێر (UKH) هەیە.
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا07-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

سالی هایگینس، سەرۆکی کاروباری گەنجان بۆ کۆنفرانسی کەشوهەوای جیهانی (کۆپ31) دەڵێ، پەیوەندییەکی راستەوخۆ لە نێوان ململانێ، لاوازی لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و ناسەقامگیریی ئابووریدا هەیە، بەتایبەت لەو ناوچانەی پێشتر بەدەست ناسەقامگیرییەوە ناڵاندوویانە، وەک عێراق و سووریا.

هایگینس لە وەڵامی پرسیارێکی نیاز مستەفا، ئێدیتۆر لە دێسکی نێودەوڵەتیی بەشی ئینتەیکی رووداو سەبارەت بە رۆڵی سەرۆکایەتیی کۆپ 31 رایگەیاند، "لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەک کەمئاوی، کەمبوونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی و دیاردە تووندەکانی کەشوهەوا لاوازییەکان زیاتر دەکات، بەتایبەتی بۆ ئەو گەنجانەی بژێوی ژیان و دەرفەتەکانی داهاتوویان لەژێر گوشاری زۆردایە."

سەرۆکی کاروباری گەنجان لە کۆپ31 ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆکایەتیی کۆپ31 دان بەوەدا دەنێت کە کرداری کەشوهەوا نابێت تەنیا ژینگەیی بێت، بەڵکو دەبێت دروستکردنی دەرفەتی ئابووری و بەهێزکردنی خۆڕاگریش لەخۆبگرێت، بەتایبەت بۆ گەنجان و ئەو کۆمەڵگە لاوازانەی لە هەمان کاتدا لەگەڵ لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا دەجەنگن."

سەبارەت بە دەستپێشخەرییە کردارییەکانیان، هایگینس ئاماژەی بە پڕۆگرامی (پشتیوانیکردنی جووتیارانی داهاتوو) کرد و گوتی، ئەم پڕۆژەیە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان دامەزراوە دارایی و گەشەپێدانەکان و ئەو جووتیارانە داڕێژراوە کە لە ئێستاوە رووبەڕووی دۆخی گۆڕانی کەشوهەوا بوونەتەوە. ئامانجەکەش رەخساندنی دەرفەتی دەستڕاگەیشتنە بە پارەدارکردن، وەبەرهێنان و پشتیوانیی کرداری بۆ بنیاتنانی بژێویی کشتوکاڵیی بەردەوام و دەرفەتی کار بۆ نەوەی نوێ.

هایگینس دووپاتیکردەوە کە ئەم هەوڵانە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ ناوچە بەرکەوتەکان بە لێکەوتەکانی ململانێ و جەنگ هەیە، بەتایبەت وڵاتانی وەک عێراق و سووریا کە هاوکات رووبەڕووی قەیرانی کەمئاوی و کەمیی خۆراکیش بوونەتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ رەخساندنی دەرفەتی ئابووری بۆ گەنجان لەو ناوچانەدا بەهێزکردنی خۆڕاگریی کەشوهەوا سەرکەوتوو نابێت و پێویستە هەردوو پرسەکە شانبەشانی یەک بن.

گوتەکانی هایگینس بۆ رووداو لە کاتێکدان بڕیارە رۆژی 9ی تشرینی دووەم لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێبکات کە ئەوەی ئەم ساڵ بە کۆپ31 ناسراوە.

دەقی پرسیار و وەڵامەکانی رووداو و سالی هایگینس:

رووداو: سەرۆکایەتیی کۆپ31 چۆن دڵنیایی دەدات لەوەی پشتگیرکردن لە گەنجان و چالاکییەکانیان، پرسی ئابووریی کرداری و خۆڕاگریی کەشوهەوا لەخۆبگرێ، بەتایبەت بۆ ئەو گەنجانەی لە ناوچەکانی لێکەوتەی ململانێ و جەنگدا دەژین، وەک عێراق و سووریا؟

سالی هایگینس: پەیوەندییەکی روون لەنێوان ململانێ، مەترسییەکانی کەشوهەوا و ناسەقامگیریی ئابووریدا هەیە. لەو ناوچانەی پێشتر رووبەڕووی ناسەقامگیری بوونەتەوە، لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەوانە کەمئاوی، دابەزینی بەرهەمداریی کشتوکاڵی و کەشوهەوای تووند دەتوانن لاوازییە هەبووەکان قووڵتر بکەنەوە، بەتایبەت بۆ ئەو گەنجانەی بژێوی ژیان و دەرفەتەکانی داهاتوویان لەژێر گوشاردایە. سەرۆکایەتیی کۆپ31 دان بەوەدا دەنێت کە دەبێت هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا رەخساندنی دەرفەتی ئابووری و بەهێزکردنی خۆڕاگریش بگرێتەوە، بەتایبەت بۆ گەنجان و کۆمەڵگە لاوازەکان کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا دەجەنگن. دەستپێشخەرییەکانی وەک (پشتیوانیکردنی جووتیارانی داهاتوو) بۆ ئەوە داڕێژراون کە یارمەتیی پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان دامەزراوە دارایی و گەشەپێدانەکان و ئەو جووتیارانە بدەن کە لە ئێستاوە رووبەڕووی دۆخی کەشوهەوایەکی گۆڕاو بوونەتەوە. ئامانجەکە بریتییە لە یارمەتیدان لە دەستڕاگەیشتن بە پارەدارکردن، وەبەرهێنان و پشتیوانیی کرداری، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتەکان بەرەو بژێویی کشتوکاڵیی خۆڕاگرتر و دەرفەت بۆ نەوەی داهاتووی جووتیاران. ئەمە بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی لێکەوتەکانی ململانێ، لەوانە عێراق و سووریا گرنگە، کە زۆرجار لە یەک کاتدا رووبەڕووی کەمیی خۆراک و ئاویش دەبنەوە. بەتایبەت لێرەدا، دەبێت بنیاتنانی خۆڕاگریی بۆ دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و پشتیوانیکردنی دەرفەتی ئابووری پێکەوە و دەست لەناو دەست بن.

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە