کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەی نەوتی کەرکووک. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

کێڵگەی نەوتی کەرکووک. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق: پابەندین بە بەرهەمهێنانی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

07-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد07-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندبوونی تەواوی خۆی بە سنووری بەرهەمهێنانی نەوت لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی هاوپەیمانیی (ئۆپێک پڵەس) کە بە 4 ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دیاریکراوە راگەیاند. ئاشکراشی کرد کە کار دەکات بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو پشکەکەی بەپێی توانای بەرهەمهێنانی بەرز بکرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە و بەردەوامیی داخرانی تەنگەی هورمز، وڵاتەکە سوورە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو، بە مەبەستی دابینکردنی داهاتی پێویست بۆ بودجەی گشتیی فیدراڵی تاوەکو حکومەت بتوانێت پابەندییە داراییەکانی جێبەجێ بکات.

بەپێی راگەیێندراوەکە، عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە و لە توانایدایە زۆر زیاتر لەو پشکەی ئێستا دیاریکراوە نەوت بەرهەمبهێنێت، سەرەڕای بەردەوامیی پلانەکانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و زیادکردنی تواناکانی لە ساڵانی داهاتوودا.

وەزارەتی نەوت باسی لەوە کردووە، سەرەڕای ئەو توانایە، بەغدا بە تەواوی پابەندی سنووری بەرهەمهێنانی رۆژانەی 4 ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل دەبێت لە چوارچێوەی بڕیارەکانی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، هاوکات بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی ئەم پشکە لە ساڵی داهاتوودا بە جۆرێک لەگەڵ گەشەی تواناکانیدا بگونجێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەلایەن کۆمپانیایەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتییەوە کە لەلایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە راسپێردراوە، پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی بەردەوام بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام بەڕێوەدەچێت.

عێراق چاوەڕوانە ئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنە ببێتە هۆی پێداچوونەوە بە پشکی وڵاتەکە لە ئۆپێک پڵەس، تاوەکو رەنگدانەوەی توانای راستەقینەی بەرهەمهێنان، تایبەتمەندییە ئابوورییەکانی و ئەو هەلومەرجە نائاساییە بێت کە لە ساڵانی رابردوودا پێیدا تێپەڕیوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هەر زیادکردنێک لە پشکی بەرهەمهێناندا پەیوەستە بە کۆدەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەس و چاودێریکردنی ئاستی خواست و خستنەڕوو لە بازاڕی جیهانیدا، ئەوەش لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری لە بازاڕەکاندا و پاراستنی بەرژەوەندیی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەکاربەر بە یەکسانی.

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە