کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

مەسرور بارزانی لە بەغداوە: یەک بودجە بۆ یەک هەرێم دەنێردرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە مژدەی رێککەوتن لەسەر پرسی مووچە و بودجە رادەگەیێنێت و دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە ئەو رێککەوتنەی کە مووچەی هەرێمی کوردستان مسۆگەر و بەردەوام دەبێت، هاوکات بودجەش وەک "یەک هەرێم" بۆ تەواوی کوردستان تەرخان دەکرێت.


رۆژی دووشەممە 9-11-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و دارایی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگ و بەرهەمدارمان هەبوو؛ جەختمان لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە، لەوانە شایستە داراییەکان. گەیشتووینەتە ئەنجامێکی زۆر باش کە لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدایە."

سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی پەیوەست بە بودجەی ساڵی 2027 و مووچەی فەرمانبەران، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "لەسەر بابەتی بودجە، گەیشتینە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران کە مووچەی هەرێمی کوردستان مسۆگەر و بەردەوام دەبێت، لەسەر شایستە داراییەکانی تریش میکانیزمی گونجاو لێکتێگەیشتنی لەسەر کراوە تاوەکو لە بودجەی داهاتوودا هەموویان دەستەبەر بکەین."

مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر خاڵێکی گرنگی لێکگەیشتنەکان و گوتی: "جێگەی دڵخۆشییە کە لێکتێگەیشتنێکی باش هەبووە، بەتایبەتی لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان وەک 'یەک هەرێم' و یەک بودجە بۆ هەموو هەرێم تەرخان دەکرێت؛ ئەمەش جێی دڵخۆشیی ئێمە و هیوادارم هەموو خەڵکی کوردستانیش بێت."

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لە بەغدا، پرسی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بوو بۆ سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان. مەسرور بارزانی لەمبارەیەوە گوتی: "هەردوولامان کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر کێڵگە نەوتی و گازییەکان کۆتاییان بێت. ئێمە ئەو هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەن کە ژیانی خەڵکیان پێوە بەندە. لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و هیوادارین هەر تاوانبارێک بەدەرکەوت، بە سزای یاسایی خۆی بگات."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دۆسیەی نەوت کرد و رایگەیاند: "لەسەر بابەتی نەوتیش دیسان رێککەوتین کە ئێمە لە داڕشتنی سیاسەتی نەوتی لە هەموو عێراقدا هاوبەش بین لەگەڵیان، هاوکات هاوڕابووین لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەموو عێراقدا و لەسەر ئەوەش میکانیزمی پێویست تاوتوێ کرا تاوەکو لە داهاتوودا هاوکاری و هاوئاهەنگیی زیاتر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکەین."


بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە