کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەشێک لە پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان

بەشێک لە پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدان

ئابووری

عێراق نزیکەی 16 تریلیۆن دینار بۆ نەوت و رێککەوتنی چین و تورکیا، رێگەی گەشەپێدان، تەرخان دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ


رێککەوتنەکان لەگەڵ چین و تورکیا، رێگەی گەشەپێدان و کەرتی نەوت لە بودجەی 2027دا نزیکەی 16 تریلیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە، بەگوتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەشێک لەو پارانە خەمڵاندنە و ئەگەری گۆڕانکارييان هەیە.

 

بەگوێرەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ی عێراق لە خەرجیی وەبەرهێنان پارە بۆ رێککەوتنی چینی، تورکیا، گەڕی گرێبەستەکانی نەوت و گاز، رێگەی گەشەپێدان دیاریکراوە کە زیاتر لە 15.8 تریلیۆن دینارە.

زۆرترین بڕە پارە لە خەرجیی وەبەرهێنان بۆ گرێبەستەکانی نەوت و گاز تەرخانکراوە، کە 10 تریلیۆن دینارە و پەیوەندیدارە بە گرێبەستەکانی پێشووتر، یان ئەو گرێبەستە نوێیانەی بۆ هەردوو کەرتی گاز و کارەبا دەکرێن.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، ئەو 10 تریلیۆن دینارە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتە لە چوارچێوەی گرێبەستەکانی گەڕان و پشکنین و دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان.

بەگوێرەی پلانی حکومەتی عێراق، دەیانەوێت تاوەکو ساڵی 2030 بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بگەیێننە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوت، هەروەها بۆ ساڵی 2030، بڕەکە بگاتە 10 ملیۆن بەرمیل کە ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیلە.

یەکێک لە خەرجییەکانی دیکەی وەبەرهێنان لە رەشنووسی بودجەی گشتیی 2027دا کە بڕی 4.2 تریلیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، رێککەوتنەکەی چینە.


رێککەوتنی چینی، لە ساڵی 2019 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە واژۆ کرا کە هەشت لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی بوارە جیاوازەکان دەگرێتەوە، لە بواری پەرەپێدان و بونیاتنانەوە کە دیارترینیان دروستکردنی هەزار قوتابخانەی نموونەیی بوو.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، ئەو پارەیەی رێککەوتنی چینی بە نەوت دابین دەکرێت و ئەو بڕە پارەیەی دەکەوێتە ئەستۆی عێراق لە ساڵی 2027 بەراورد بە نەوت دەکرێت و بۆی هەناردە دەکرێت.

یەکێک لە بڕگەکانی دیکەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە، پارەی رێککەوتنەکانی عێراقە لەگەڵ تورکیا کە 123.7 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

لە 28ی حوزەیرانی ئەم ساڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیای کرد و چەندین لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێکی واژۆ کرد لە بوارەکانی ئاو، نەوت، پیشەسازی و بازرگانی، کە دیارترینیان پەیوەندیدار بوو بە رێگەی گەشەپێدان.

بڕی ئەم پارەیەی کە بۆ پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان تەرخان کراوە بۆ ساڵی 2027 کە دەبێت وەزارەتی دارایی فیدراڵی تەرخانی بکات 1.5 تریلیۆن دینارە.

پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان هەزار و 200 کیلۆمەتر دەبێت، لە بەندەری فاو لە بەسرە دەستپێدەکات تاوەکو دەچێتە سنووری باکووری کوردستان و تورکیا، تێچووی تەواوی پڕۆژەکە 17 ملیار دۆلارە کە بڕیارە ساڵی 2050 تەواو بکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو ژمارانەی دیاریکراون وەک پارەی تەرخانکراو، خەمڵێنراون و ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە، بەڵام دەبێت لە ساڵی داهاتوودا خەرج بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن
ئابووری10-11-2026

کشتوکاڵی کرماشان: بەرهەمی زەعفەرانی پارێزگاکە دەگاتە زیاتر لە 8 تۆن

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت
ئابووری10-11-2026

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی: 12 ساڵە بەغدا جگە لە پارەی مووچە، یەک دینار نانێرێت

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند
ئابووری10-11-2026

جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار 169 هەزار دیناری تێپەڕاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە