رووداو-تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) رەزامەندیی لەسەر بەکارهێنانی جۆرێکی نوێی کرمی پزیشکی دا بۆ پاککردنەوەی برینی قورس و ساڕێژنەبوو.
کرمەکە، کە لە جۆری کرمی مێشی شانی ئوسترالییە (Lucilia cuprina) و بە ناوی بازرگانیی "Medifly Maggots" ناسراوە، بۆ لابردنی شانەی مردوو یان هەوکردوو لە برینە ساڕێژنەبووەکانی پێست و شانە نەرمەکان بەکاردێت، وەک برینی جێگەیی، برینی پێی شەکرە، برینی دوای رووداو یان نەشتەرگەریی.
د. رۆناڵد شێرمان، بەڕێوەبەری پزیشکی و زانستیی کۆمپانیاکەرایگەیاند، "چارەسەری پاککردنەوەی برین بە کرم، جێگەی خۆی لە چاودێریی برینی مۆدێرندا کردووەتەوە و زیادکردنی دووەم جۆری پەسەندکراوی FDA، تەواوی بوارەکە بەهێزتر دەکات".
د. رۆناڵد شێرمان، ئاماژە بەوەدەکات " کرمەکە لەسەر برین دادەنرێت، تەنیا شانەی مردوو و هەوکردوو دەخوات و دەست لە شانە زیندوو و تەندروستەکان نادەن".
بەپێی خەمڵاندنە نوێیەکان، لە 1% بۆ 2%ی خەڵکی لە وڵاتانی پێشکەوتوودا برینی درێژخایەنیان هەیە، کە مەترسیی بڕینەوەی پەل و مردنیان زیاترە.
کرم، کە بۆ ماوەیەکی زۆر پێش داهێنانی دژەزیندەییەکان بۆ پاککردنەوەی شانەی مردوو یان ساڕێژنەبوو بەکارهاتووە، دەتوانێت بەکارهێنانی دژەزیندەییەکان کەم بکاتەوە و مەترسیی بڕینەوەی پەلەکانی خوارەوە لە تووشبووانی شەکرەدا کەم بکاتەوە کە برینی ساڕێژنەبوویان هەیە.
یەکەم جۆری کرمی پزیشکی لە ساڵی 2004دا لەلایەن FDA پەسەند کرا.


