Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

نەخۆشخانەی گشتیی رانیە: نەشتەرگەرییەکی دەگمەن کرا

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن
تەندروستی21-10-2026

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن

WHO ئامانجمانە لە 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە شێرپەنجەی مەمک رزگار بکەین
تەندروستی21-10-2026

WHO ئامانجمانە لە 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە شێرپەنجەی مەمک رزگار بکەین

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست
تەندروستی21-10-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست

رووداو - تەندروستی

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە نەشتەرگەرییەکی قورس و دەگمەنیان بۆ هاوڵاتییەک ئەنجامدا کە بەهۆی کەوتنەخوارەوە تووشی شکانی سەخت و خوێنبەربوون بوو.


رووداوەکە کاتێک روویدا کە نەخۆشێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لەسەر دارگوێز و دیوار، تووشی شکانی سەختی پەراسووەکان ببوو؛ بە جۆرێک 7 پەراسووی لای چەپی سنگی شکابوون و سییەکانی بریندار کردبوو، هاوکات خوێنبەری نێوان پەراسووەکان پچڕابوو و بڕبڕەی پشتیشی تووشی شکان هاتبوو. 

دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە بەشی فریاکەوتن و دانانی سۆندەی سییەکان، دەرکەوت کە نەخۆشەکە تووشی خوێنبەربوون (نەزیف) بوو، چونکە نزیکەی 3200 سیسی خوێن لە سنگی دابوو. هەر بۆیە بڕیاری نەشتەرگەریی کردنەوەی سنگ  درا و بە سەرکەوتوویی خوێبەربوونەکە وەستێنرا.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە، بەهۆی نەبوونی بەشی چاودێریی ورد لەو کاتەدا، نەخۆشەکە روانەی شاری سلێمانی کراوە؛ لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.

لەبارەی ئەمەشەوە، فەرمان ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی رانیەیی فێرکاری بە رووداوی راگەیەند، پێداویست و ئامێری چاودێری چڕ دەبینکراوە لە لایەن خێرخوازان بۆ نەخۆشخانەکە کە لە سێ تەختە پێکدێت، سەڕەرای ئەوەی کە دابینمان کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی رانیە هیچ تیمی  پزیشکی بۆ دابین نەکردووین کە کۆتا جار حەفتەی پێشووبوو دووبارە داوامان لێکردنەوە بۆ دابینکردنی بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێک نییە. 

فەرمان ئەحمەد، دەڵێت " بەهۆی کەمی پزیشکی بێهۆشکەر لە نەخۆشخانەی رانیە ناچارین نەخۆش راوانەی سلێمانی بکەین"

فەرمان ئەحمەد، ئاماژە دەدات، کاتێک نەخۆشێک تووشی شکان دەبێت ئێمە رەوانەی سەنتەری تیشک دەکەین کە زۆر لە نەخۆشخانەی رانیەی فێرکاری دوورە ئەمەش هۆکارێکە  کە ئامێری تیشکمان نییە لە نەخۆشخانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن
تەندروستی21-10-2026

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن

WHO ئامانجمانە لە 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە شێرپەنجەی مەمک رزگار بکەین
تەندروستی21-10-2026

WHO ئامانجمانە لە 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە شێرپەنجەی مەمک رزگار بکەین

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست
تەندروستی21-10-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە