Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

WHO ئامانجمانە لە 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە شێرپەنجەی مەمک رزگار بکەین

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن
تەندروستی21-10-2026

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست
تەندروستی21-10-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست

نەخۆشخانەی گشتیی رانیە: نەشتەرگەرییەکی دەگمەن کرا
تەندروستی21-10-2026

نەخۆشخانەی گشتیی رانیە: نەشتەرگەرییەکی دەگمەن کرا

رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، دەستپێشخەرییەکی جیهانیی بۆ کەمکردنەوەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی مەمک راگەیاند و ئامانجیەتی ساڵانە رێژەی گیانلەدەستدان بەم نەخۆشییە بە رێژەی 2.5٪ کەمبکاتەوە.


بەگوێرەی رێکخراوەکە، شێرپەنجەی مەمک باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهاندا و هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی خانمانە، هەروەها کاریگەریی زیاتری لەسەر وڵاتانی کەمداهات و مامناوەند هەیە.

ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەریدەخەن، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 تێکڕای رێژەی مانەوە لە ژیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ دوای تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لەسەر ئاستی جیهان 77.8٪ بووە، ئەم رێژەیە لە وڵاتانی دەوڵەمەنددا 87.3٪ بووە، بەڵام لە وڵاتانی کەمداهات 41.9٪ و لە وڵاتانی مامناوەند 60.1٪ بووە.

دەستپێشخەرییەکە کە لە ساڵی 2021ـەوە دەستیپێکردووە، ئامانجیەتی لە ماوەی 20 ساڵدا گیانی 2.5 ملیۆن کەس لە مردن رزگار بکات. ئەمەش لەڕێگەی سێ پایەی سەرەکییەوە دەبێت کە بریتین لە: هۆشیاریی تەندروستی بۆ دەستنیشانکردنی زوو، دەستنیشانکردنی لە کاتی خۆیدا و چارەسەری گشتگیر.

لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رێنوێنی پێشکێش بە حکومەتەکان دەکات بۆ بەهێزکردنی سیستەمی پشکنین، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک.

بابەتی پەیوەندیدار

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن
تەندروستی21-10-2026

مایۆکلینیک: پیاوان 1٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست
تەندروستی21-10-2026

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست: کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە پێست

نەخۆشخانەی گشتیی رانیە: نەشتەرگەرییەکی دەگمەن کرا
تەندروستی21-10-2026

نەخۆشخانەی گشتیی رانیە: نەشتەرگەرییەکی دەگمەن کرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە