رووداو - تەندروستی
کەمبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی پاییزدا کاریگەریی راستەوخۆ لەسەر چینی دەرەوەی پێست دروستدەکەن، ئەمەش پێویستی بە گۆڕانکاریی خێرا لە سیستمی چاودێریکردنی پێستدا هەیە.
د. تیگان ئۆبراین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە نیوزلەندا دەریخستووە، لە پاییزدا لەگەڵ ساردبوونی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی شێ لە هەوادا، دەبێتە هۆی لاوازبوونی چینی دەرەوەی پێست کە وەک دیوارێکی پارێزەر بۆ هێشتنەوەی شێداری کاردەکات.
د. ئۆبراین ئاماژە دەدات، لاوازبوونی چینی دەرەوەی پێست لە پاییزدا بەهۆی 3 هۆکاری سەرەکییەوە روودەدات:
1- کەمبوونەوەی رێژەی شێ لە هەوادا دەبێتە هۆی ووشکبوونەوە و توێکڵ هەڵدانی پێست.
2- نوێبوونەوەی خانەکانی پێست کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی خانە مردووەکانی رووخسار.
3- دەرکەوتنی زیانەکانی تیشکی خۆر کە لە وەرزی هاویندا دروستبوون، ئەمەش نایەکسانی لە رەنگی پێستدا دروست دەکات.


