Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

نەخۆشیی ئەلکاپتۆنوریا چییە و چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت: رۆژانە 4 خولەک وەرزش جووڵە و هێزی بەساڵاچووان باشتر دەکات
تەندروستی22-10-2026

کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت: رۆژانە 4 خولەک وەرزش جووڵە و هێزی بەساڵاچووان باشتر دەکات

رووداو - تەندروستی

رەنگە میزی تۆخ، کاتێک بەر هەوا دەکەوێت و هاوکات ئازاری پشت و جومگەکانی لەگەڵدا بێت، بە گوێرەی توێژینەوەییەک کە لە پەیمانگەی کالینگا بۆ زانستە پزیشکییەکانی بوبانسوار لە هیندستان دەرکەوتووە ئەمە نیشانەی نەخۆشییەکی بۆماوەیی دەگمەنە کە پێی دەگوترێت ئەلکاپتۆنوریا (Alkaptonuria).


بەگوێرەی گۆڤاری پزیشکیی نیو ئینگلاند، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی رەنگ لە شانە بەستەرەکاندا و تێکچوونی کڕکڕاگەکان. یەکێک لە نموونەکانیش، حاڵەتی خانمێکی تەمەن 64 ساڵان بوو.

ئەو خانمە، بەهۆی ئازاری خوارەوەی پشت، سەختی لە رۆیشتندا و چەمانەوەی پشتی سەردانی پزیشکی کردبوو، هەروەها رایگەیاندبوو کە لە منداڵییەوە میزی تۆخ بووە.

دواتر پزیشکەکان، نموونەیەکیان لە میزی ژنەکە وەرگرت و بە درێژاییی شەو لە پلەی گەرمی ژووردا بەجێیانهێشت. تاوەکو بەیانی، رەنگی شلەکە رەش بوو، پشکنینەکانیش ئاستێکی بەرزی ترشێکیان دەرخست بە ناوی (هۆمۆجینتیسیک)، کە ئەمەش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەی پشتڕاستکردەوە.

زانایان، دەڵێن: "لە حاڵەتی نەخۆشیی ئەلکاپتۆنوریادا و بەهۆی کەمیی ئەنزیمێکی دیاریکراوەوە، جەستە ناتوانێت بەشێوەیەکی دروست ترشی (هۆمۆجینتیسیک) بشکێنێت. بۆیە ئەم ترشە کەڵەکە دەبێت و لەگەڵ میزدا دەکرێتە دەرەوە، کاتێکیش بەر هەوا دەکەوێت، ئۆکسان روودەدات، کە دەبێتە هۆی گۆڕانی رەنگەکەی".

ترشی هۆمۆجێنتیسیک، کە بە (HGA) ناسراوە، مادەیەکە لە ئەنجامی شیکردنەوەی دوو جۆر ترشی ئەمینی بە ناوەکانی تایرۆسین و فینێلئالانین لە لەشدا دروست دەبێت، لە لەشێکی تەندروستدا ئەنزیمێکی تایبەت بە ناوی (HGD) ئەم ترشە شی دەکاتەوە و نایهێڵێت. بۆیە لە کەسی تەندروستدا بڕێکی زۆر کەم یان هیچی لەناو میزدا نابینرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت: رۆژانە 4 خولەک وەرزش جووڵە و هێزی بەساڵاچووان باشتر دەکات
تەندروستی22-10-2026

کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت: رۆژانە 4 خولەک وەرزش جووڵە و هێزی بەساڵاچووان باشتر دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە