Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت: رۆژانە 4 خولەک وەرزش جووڵە و هێزی بەساڵاچووان باشتر دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

22-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد22-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

توێژینەوەیەک: ئاوی سارد دوای وەرزش سوودی بۆ گەڕانەوەی هێزی ماسوولکەکان نییە
تەندروستی22-10-2026

توێژینەوەیەک: ئاوی سارد دوای وەرزش سوودی بۆ گەڕانەوەی هێزی ماسوولکەکان نییە

رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، رۆژانە تەنیا چوار خولەک راهێنانی هێز، دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو جووڵە و توانای جەستەیی لە کەسانی بەساڵاچوودا باشتر بکات.

توێژینەوەکە کە لە کۆلێژی پزیشکیی پێن ستەیت کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەمەنیان 65 ساڵ و زیاترە، دوای تەنیا 12 هەفتە لە راهێنانیکردن 4 خولەکی پێشکەوتنی بەرچاویان لە توانای جەستەییدا بەدەستهێناوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی پەکەوتن و پاراستنی ژیانێکی سەربەخۆ.

پرۆفیسۆر د. کریستۆفەر سیامانا، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "جەستەی مرۆڤ وایە کە زۆر بەخێرایی باشتر دەبێت، بۆیە تەنیا چەند جووڵەیەکی وەرزشیی بەردەوام دەتوانێت گۆڕانکاریی ئەرێنیی گەورە دروستبکات."

پرۆفیسۆر د. کریستۆفەر سیامانا ئاماژە بەوەدەکات کە وەرزش کلیلی هێشتنەوەی ژیانێکی دوور لە نەخۆشییە

راهێنانە 4 خولەکییەکە چییە؟

بەرنامەکە ناوی FAST-2 بوو و لە چوار جووڵەی سادە پێکهاتووە:
+شناو: بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی بەشی سەرەوەی جەستە.
+هەستانەوە لەسەر کورسی: چەندبارە هەستانەوە لە دانیشتنەوە بۆ کارکردن لەسەر قاچەکان.
+راکێشانی دوو دەست: راکێشان دژی دەستی یەک، بۆ بەهێزکردنی بەشی سەرەوەی جەستە.
+سەرکەوتنی پلیکانە: هەنگاونان بۆ سەرەوە و خوارەوە بۆ بەهێزکردنی قاچەکان و پشتگیریکردنی جووڵەی ئاسایی.

هەر وەرزشێک بۆ ماوەی 30 چرکە ئەنجامدەدرا و دواتر 30 چرکە پشوو وەردەگیرا، کە کۆی گشتیی راهێنانەکەی دەکردە چوار خولەک.


دوای 12 هەفتە دەرکەوت:

4.2+  چرکە زیاتر ەوە لەسەر کورسی: زیادبوون لە ژمارەی جارەکانی هەستانەوە لەسەر کورسی لە ماوەی 30 چرکەدا.
3.6+ چرکە زیاتر هاوسەنگی: باشتربوون لەوەی کە چەندە دەتوانن لەسەر یەک قاچ بوەستن.
2.3+ چرکە خێراتر: کەمبوونەوەی ئەو کاتەی کە بۆ تەواوکردنی تاقیکردنەوەی دانیشتن و هەستانەوە پێویست بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن
تەندروستی22-10-2026

نوێنەرێکی سەنتەری پزیشکیی بایۆ بۆ خانمان؛ هەر نیشانەیەکتان هەبوو، پشتگوێی مەخەن

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
تەندروستی22-10-2026

بەشی نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە

توێژینەوەیەک: ئاوی سارد دوای وەرزش سوودی بۆ گەڕانەوەی هێزی ماسوولکەکان نییە
تەندروستی22-10-2026

توێژینەوەیەک: ئاوی سارد دوای وەرزش سوودی بۆ گەڕانەوەی هێزی ماسوولکەکان نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە