رووداو - تەندروستی
لە قەزای خورماڵ هەڵمەتێک بۆ پشکنینی چەندین خانم ئەنجامدرا کە ئامانجەکە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە هاوکاریی رێکخراوێکی ناحکومی ئەم کارەی کردووە و زەینەب ئەمین، ئەندامی رێکخراوی کوردستان هێلس بە رووداوی گوت: پێشوازییەکی باش هەیە لەلایەن خانمانەوە و دێن بۆ ئەوەی پشکنینەکان بکەن.
ئەو ئەوەشی گوت کە هەموو پشکنینەکان بە خۆڕاییە و لەڕێگەی خوێنەوە نموونە لەو خانمانە وەردەگیرێت، پاش دەرچوونی ئەنجامەکان ئاگادار دەکرێنەوە و لە ئەگەری بوونی هەر گومانێک بۆ شێرپەنجە، خانمەکان ئاگادار دەکەنەوە بۆ ئەوەی پشکنینی مەمۆگرامیان بۆ بکرێت.



