رووداو - تەندروستی
تیمێکی پزیشکی لە ئەمریکا نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز و سەرکەوتووی چاندنی دەموچاویان بۆ گەنجێک ئەنجام دا، دوای ئەوەی بەهۆی رووداوێکەوە تووشی ناشرینبوون و تێکچوونی دەموچاوی بووبوو.
لە کانوونی دووەمی 2018، کامیرۆن ئەندەرۆود لە نەخۆشخانەی (NYU Langone Health) نەشتەرگەرییەکی چاندنی دەموچاوی ئەنجام دا، کە ماوەکەی 25 کاژێری خایاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە ساڵی 2016 دا بەهۆی رووداوێکەوە برینی سەخت بەر دەموچاوی کەوتبوو.
بە سەرپەرشتی د. ئێدواردۆ رودریگێز و تیمێک کە پێکهاتبوو لە 100 پزیشک و کارمەندی تەندروستی، یارمەتییان دا لە نۆژەنکردنەوەی تەواوی دەموچاوی کامیرۆن، لەوانەش شەویلگە، لووت و ددانەکانی.
ئەم نەشتەرگەرییە توانای پێبەخشییەوە بۆ ئەوەی دووبارە بتوانێت پێبکەنێت، قسە بکات و خواردنی رەق بخوات. تا مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، کامیرۆن بە ئاشکرا باسی لە قۆناخی چاکبوونەوەی کرد و سوپاسی خێزانی بەخشەرەکەی کرد کە دەرفەتێکی دووەمی ژیانیان پێبەخشی.



