رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ڤێرجینیا لە ئەمریکا دەریدەخات، بە ئامانجگرتنی ئەنزیمێک لە خانە چەورییەکان دەکرێت رێگەیەکی نوێ بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەڵەوی و کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.
د.کریستۆفەر گرین، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: لە توێژینەوەکانی پێشووتردا بۆمان دەرکەوت، سڕینەوەی تەواوی ئەنزیمی (SPHK2) لە جەستەدا بووەتە هۆی رێگریکردن لە قەڵەوی و کەمبوونەوەی مەترسی توشبوون شێرپەنجەی جگەر.
توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێک مشک ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، دوای بەئامانجگرتنی (SPHK2) لە خانە چەورییەکانی مشکەکاندا، کێشی لەشیان کەمیکردووە، هەستەوەری ئەنسۆلین و بەرگەگرتنی گلوکۆزیان باشتر بووە و کۆبوونەوەی چەوری لە جگەریاندا کەمبووەتەوە.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە یەک بلیۆن کەس لە جیهاندا قەڵەون.


