رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا کەسانی پیشەگەر، توێژەر، زانا و پزیشک کۆ دەکاتەوە کە خولیایەکی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی زانست و وەرگێڕانی داهێنان بۆ باشترکردنی بەرهەمداری کەرتی تەندروستی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 د. ئازاد نەجاڕ، داهێنەری دڵی دەستکرد و سەرۆکی پەیمانگەی داهێنانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئێستا لە قۆناخی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکانی رەزامەندین بۆ دڵی دەستکرد و لە ساڵی 2028 بۆ یەکەمجار دڵی دەستکرد لەسەر مرۆڤ تاقیدەکەینەوە.
د. ئازاد نەجاڕ، دەڵێت "گەنجانی کوردستان زۆر زیرەکن و لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری زۆر تێیدا روودەدات بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیا".
ئەو پزیشکە کوردەی توانی دڵی دەستکرد دروستبکات، لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە مۆڵەتی ئەوەی پێدرا لەسەر مرۆڤ تاقیبکاتەوە.
دکتۆر ئازاد نەجاڕ، تەمەنى 53 ساڵە و خەڵکى زاخۆیە، لە سوێد پزیشکە و توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد دروست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى دیکەیە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.


