رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی پشتی بە ئاماری خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA بەستووە، بەکارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەکان پەیوەندییەکی بەهێزی بە کێشەی دڵەوە هەیە. توێژینەوەکە نزیکەی نیوەی ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراون لەنێو گەنجانی تەمەن 18 بۆ 34 ساڵدا بوون.
خواردنەوە وزەبەخشەکان لەلایەن گەنجان و هەرزەکارانەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کافایین و مادە هاندەرەکان بۆ ئاستێکی مەترسیدار، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکانی دڵ لە تەمەنێکی زوودا زیاد دەکات.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئەنجامی توێژینەوەیەکی خستەڕوو، پشتی بە شیکردنەوەی نزیەکەی 28 هەزار توێژینەوەی تۆمارکراو لە خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2025 بەستبوو. توێژەران، 854 توێژینەوەی پەیوەندیدار بە خواردنەوە وزەبەخشەکان، کافاین و هاندەرەکانیان لەگەڵ نزیکەی 27 توێژینەوەی تایبەت بە بەرهەمە بێ کافاینەکان بەراورد کرد.
بەگوێرەی توێژینەوەکە دەریخستووە، وەستانی کتوپڕی دڵ نزیکەی 11 جار، جەڵتەی دڵ 4.5 جار و تێکچوونی لێدانی دڵ 4 جار زیاتر بووە.
د. چێنگ هان چێن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ رێنوێنی دەدات، لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک ئارەقکردنەوە، سەرگێژخواردن، ئازاری سنگ و لێدانی نائاسایی دڵ، بەپەلە سەردانی پزیشک بکرێت. هەروەها، داوا لەو کەسانە دەکات کە کێشەی پێشوەختەی دڵیان هەیە، بە تەواوی خۆیان لەم خواردنەوانە بەدوور بگرن.



