کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

تووشبووێکی شێرپەنجە دوای ڤاکسینی تاقیکاریی شێرپەنجە، ژیانی بۆ گەڕایەوە
تەندروستی10-11-2026

تووشبووێکی شێرپەنجە دوای ڤاکسینی تاقیکاریی شێرپەنجە، ژیانی بۆ گەڕایەوە

رووداو - تەندروستی

زۆرجار ئینستاگرام وەک شوێنێک سەیر دەکرێت کە خەڵکی بە وردی ژیانی خۆیانی تێدا نمایش دەکەن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە رەفتاری رۆژانەی بەکارهێنەران لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هەستە راستەقینەکانیان.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، دەریخستووە کە دەکرێت جۆرە جیاوازەکانی تەنیایی کەسەکان لە رێگەی چۆنێتی بەکارهێنانی ئینستاگرامەکانیانەوە دەستنیشان بکرێن.

د. شێری جیانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: شیکردنەوەی داتاکانی ئینستاگرام دەریدەخات ئەو کەسانەی هەست بە "تەنیایی سۆزداری" دەکەن، واتە هەست بە هەبوونی پەیوەندییەکی قووڵ و مانادار ناکەن، زیاتر لە شەواندا پۆست دەکەن، بەتایبەتی لەنێوان کاژێر 11:00ی شەو بۆ 5:00ی بەیانی، هەروەها زمانی نەرێنی زیاتر بەکاردەهێنن و وێنەی پرۆفایلەکانیان دەربڕینی خەمبار یان تووڕەیی تێدایە.

توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە دوو جۆر تەنیاییان لەیەکتر جیاکردووەتەوە:

1- تەنیایی سۆزداری: ئەو کەسانەی ئەم جۆرە تەنیاییەیان هەیە، زیاتر ئەم رەفتارانە لە ئینستاگرامدا نیشان دەدەن :
پۆستکردنی زیاتر لە درەنگانی شەودا.
بەکارهێنانی زمانی نەرێنی لە نووسینەکانیاندا.
وێنەی پرۆفایلی خەمبار یان تووڕە.

2- تەنیایی کۆمەڵایەتی: ئەم جۆرە تەنیاییە بریتییە لە هەستکردن بە دابڕان لە بازنەیەکی فراوانتری هاوڕێیان یان کۆمەڵگە، ئەو کەسانەی ئەم هەستەیان هەیە، زیاتر ئەم رەفتارانە نیشان دەدەن:
کەمتر لایک و کۆمێنت بۆ پۆستی کەسانی دیکە دەکەن.
کەمتر لە رۆژانی پشوودا پۆست دەکەن.
کەمتر وشەگەلێک بەکاردەهێنن کە دەربڕی بایەخپێدان بن، وەک "سوپاس" و "خۆشمەدەوێیت".

پرۆفیسۆر د. پیۆتر وینکیلمان، پرۆفیسۆری دەروونناسی لە زانکۆی کالیفۆرنیا، دەڵێت: "تەنیایی ئەزموونێکی یەک شێوە نییە و چارەسەرەکانیش بە هەمان شێوەن. کەسێک کە هەست بە دابڕان لە کۆمەڵگەیەکی فراوانتر دەکات، رەنگە پێویستی بە دەرفەتی زیاتری کۆمەڵایەتیبوون هەبێت، لە کاتێکدا کەسێک کە پەیوەندییەکی سۆزداریی نزیکی نییە، رەنگە پێویستی بە جۆرێکی زۆر جیاوازی پشتگیری هەبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

تووشبووێکی شێرپەنجە دوای ڤاکسینی تاقیکاریی شێرپەنجە، ژیانی بۆ گەڕایەوە
تەندروستی10-11-2026

تووشبووێکی شێرپەنجە دوای ڤاکسینی تاقیکاریی شێرپەنجە، ژیانی بۆ گەڕایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە