کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێک لە زانکۆی رۆژئاوای ئوسترالیا: کەمیی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن مەترسیی مردن بە شێرپەنجە بە %18 زیاد دەکات

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی 

لێکۆڵینەوەیەک کە لە لانسێتی پزیشکیدا ئاشکرای دەکات، دابەزینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەی تێستۆستیرۆن پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە بە زیادبوونی مەترسیی مردن بە نەخۆشیی شێرپەنجە. لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پەیوەندییە شێرپەنجەی پرۆستات ناگرێتەوە.

پرۆفیسۆر د.بوو یەپ، پسپۆڕی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە زانکۆی رۆژئاوای ئوسترالیا دەریخستووە، لێکۆڵینەوەیان لەسەر داتای زیاتر لە 26 هەزار پیاو لە 11 توێژینەوەی جیاوازدا لە ئوسترالیا، ئەمریکا و ئەورووپا ئەنجامداوە. توێژەران نموونەی خوێنی بەشداربووانیان شیکردەوە و لەگەڵ تۆماری نەخۆشییەکان و هۆکارەکانی مردنیان بەراوردیان کرد.

بەپێی ئەنجامەکان کە دەریانخست، ئەو پیاوانەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەی تێستۆستیرۆنیان زۆر نزم بووە (خوار 8.6 نانۆمۆل بۆ هەر لیترێک)، مەترسیی مردنیان بە شێرپەنجە بە رێژەی 18% زیاتر بووە. هەروەها دەرکەوت، خودی هۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن پەیوەندی بە شێرپەنجەی پرۆستاتەوە نییە، بەڵکو دوو هۆرمۆنی دیکە بە ناوەکانی SHBG و هۆرمۆنی هاندەری زایەندی پەیوەندییان بەو نەخۆشییەوە هەیە. ئاستی ئاسایی تێستۆستیرۆن لە پیاوانی تەندروستدا لە نێوان 10 بۆ 30 نانۆمۆل بۆ هەر لیترێکدایە.

پرۆفیسۆر بوو یەپ ئاماژە دەدات، نابێت دابەزینی ئاستی تێستۆستیرۆن وەک پاساوێک بۆ بەکارهێنانی حەبی هۆڕمۆن بەکاربهێنرێت، چونکە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت وەرگرتنی هۆڕمۆن مەترسییەکان کەم دەکاتەوە. بەڵکو، نزمبوونەوەی ئەم هۆڕمۆنە دەبێت وەک هۆشدارییەک سەیر بکرێت. لەسەر ئەو پیاوانەی ئاستی تێستۆستیرۆنیان کەمە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتی و دۆزینەوەی هۆکارە شاراوەکان، لەگەڵ پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروست.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە