کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی سێری: گۆڕینی شیری مانگا بە شیرە رووەکییەکان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی یۆد لە جەستەدا

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی

فرۆشگەکان، چەندین جۆری شیری رووەکییان هەیە، لەوانە شیری بادەم، شۆفان و پاقلە. گۆڕینی شیری مانگا بە شیرە رووەکییەکان، رەنگە مەترسیی تەندروستیی هەبێت، چونکە ڤیتامین و کانزای کەمتریان تێدایە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی سێری لە بەریتانیا، گۆڕینی شیری مانگا، لەوانەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مادەی وەک یۆد، کە بۆ کاری رژێنی پەریزادە و تەندروستیی مێشک پێویستە.

د. رۆب هۆبسۆن پسپۆری خۆراک، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی زانکۆی سێری دەڵێت، "خەڵک لەوانەیە شیری مانگا بە جێگرەوە رووەکییەکان بگۆڕنەوە، بێ ئەوەی بزانن هەندێک لەو مادە خۆراکییانە لەدەستدەدەن کە پێشتر وەریان دەگرت".

پسپۆران پێشنیاز دەکەن کە بایەخ بە خواردنەوەی شیری مانگا بدرێت و چونکە زۆرێک لە جۆرەکانی شیری رووەکی بە کالسیۆم، یۆد و ڤیتامینەکانی B دەوڵەمەند کراون، لێرەدا بەراوردیان دەکەین:

شیری مانگا

- پەرداخێکی 200 مللیلیتری، نزیکەی 7 گرام پرۆتین، کالسیۆم، ڤیتامین B12، رایبۆفلاڤین و یۆدی تێدایە.

- رێژەی پرۆتین و کالسیۆم لە شیری پڕچەوری، نیوچەوری و کەمچەوریدا وەک یەکن، بەڵام رێژەی چەوری و کالۆرییان جیاوازە.

- یۆد بۆ کاری رژێنی دەرەقی پێویستە و شیر یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی.

شیری بادەم

- کالۆری و چەوریی تێری کەمە، بەڵام پرۆتینی زۆر کەمە.

- ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە بە کالسیۆم و ڤیتامینەکان دەوڵەمەند کراوە و لە سەرچاوەی دیکەوە پرۆتین و یۆد بەدەستبهێنە.

شیری شۆفان

- کرێمی و شیرینە و بۆ قاوە گونجاوە، بەڵام پرۆتینی کەمە.

- کاربۆهیدراتی زیاترە. باشترە جۆری بێ شەکر و دەوڵەمەندکراوی هەڵبژێردرێت.

شیری سۆیا

- جێگرەوەیەکی نزیکە لە شیری مانگا، نزیکەی 7 گرام پرۆتینی لە هەر 200 مللیلیترێکدا تێدایە.

- چەوریی تێری کەمە و بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە.

- کاتێک بە کالسیۆم، ڤیتامین B12، رایبۆفلاڤین و یۆد دەوڵەمەند بکرێت، دەبێتە جێگرەوەیەکی زۆر باش.

شیری گوێزی هیندی

- پرۆتین و کالۆریی کەمە و کەمترین ماددەی خۆراکیی تێدایە.

- باشترە جۆرێکی دەوڵەمەندکراوی هەڵبژێردرێت و پرۆتین لە خۆراکی دیکەوە وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە