کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەرزیی ڤیتامین کەی کە پێویستە لە منداڵی تازەلەدایکبوو بدرێت

دەرزیی ڤیتامین کەی کە پێویستە لە منداڵی تازەلەدایکبوو بدرێت

تەندروستی

خوێنبەربوون بەهۆی کەم وەرگرتنی ڤیتامین K لە نێو کۆرپەکاندا لە زیادبووندایە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی

لە توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆمۆنوێلسی ڤێرجینیا لە ئەمریکا کە زیاتر لە 11 ملیۆن کۆرپە لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون دەرکەوتووە، بەهۆی کەم وەرگتنی ڤیتامین K، خوێنبەربوون بەهۆی کەمیی ڤیتامین K لەنێو کۆرپەکاندا زیادی کردووە.

د. ئەلیزابێس وۆڵف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: لێکۆڵینەوە پێشوەختەکان پێیان گوتبووین کە رەتکردنەوەی ڤیتامین K لە ئەمریکا لە زیادبووندایە و ویستمان بزانین هیچ دەرئەنجامێکی راستەقینەی ئەم رەوتە هەیە یان نا، بۆمان دەرکەوت کە وەڵامەکەی بە دڵنیاییەوە بەڵێیە، چونکە رێژەی کەم وەرگتنی ڤیتامین k و خوێنبەربوون بەهۆی کەمیی ڤیتامین K  لە ماوەی لێکۆڵینەوەکەماندا بە رێژەی 347% زیادی کردووە.

ڤیتامین K بۆ چالاککردنی ئەو پرۆتینە تایبەتمەندانە گرنگە کە بۆ مەیینی خوێن پێویستن، منداڵانی تازە لەدایکبوو کەمیی ڤیتامین Kـیان هەیە بەهۆی گواستنەوەی نائاسایی ڤیتامین K لە وێڵاشەوە، هەروەها هەڵمژینی خراپی لە ریخۆڵە و گەدە و نەبوونی لە نێو شیری دایکدا.

کەمیی  ڤیتامین K، لەنێوان تەمەنی یەک هەفتە بۆ 6 مانگیدا روودەدات، 30% بۆ 60% مەترسیی خوێنبەربوونی ناوەکیی زیاددەکات، کە دەکرێت ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە مێشک یان مردن.

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکیی منداڵان لە ساڵی 1961ـەوە پێشنیازی یەک ژەمە دەرزیی ڤیتامین K بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو دەکات، بەڵام لە دەیەی رابردوودا دایکان و باوکان زیاتر وازیان لەو دەرزییە هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە