کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانکۆی جۆرج واشنتن: شانەی قژ زوو زوو پاک بکرێتەوە، دەنا سەرچاوەی نەخۆشیی مەترسیدارە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی

زانکۆی جۆرج واشنتن لە ئەمریکا لە رێگەی پسپۆڕانییەوە، هۆشداری دەدات لەوەی شانەی قژ دەتوانێت ببێتە شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریا و کەڕوو و چەوری و پاشماوەی بەرهەمەکانی قژ.

د. ئیمێلی نادلمان، پزیشکی پسپۆڕی پێست و مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی پزیشکی و زانستە تەندروستییەکان لە زانکۆی جۆرج واشنتن، دەڵێت، "پێویستە شانەی قژت وەک ئامرازێکی گرنگ سەیر بکەیت و هەمان ئەو گرنگییەی پێبدەیت کە بە فڵچەی ددانەکانی دەدەیت''.

پسپۆرانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکەن، شانەی قژ دەتوانێت بەکتریا و کەڕوو لەخۆبگرێت کە بە شێوەیەکی سرووشتی لەسەر پێستی سەر دەژین، ئەم زیندەوەرانە لە بنەڕەتدا زیانبەخش نین، بەڵام کاتێک لەگەڵ چەوری و پیسی کۆدەبنەوە، رەنگە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر تەندروستیی پێستی سەر هەبێت.

مادەیەکی چەور بەناوی (Sebum) لەلایەن پێستی سەرەوە دەردەدرێت و وەک شێدارکەرەوەیەکی سرووشتی کاردەکات. لەگەڵ هەر داهێنانێکدا، بڕێک لەم چەورییە بە فڵچەکەوە دەمێنێتەوە. دکتۆر مۆنیک چیدا، پزیشکی پسپۆڕی پێست لە ویلایەتی ڤێرجینیا، ئاماژە بەوە دەکات کە "چەوری بە ئاسانی لەسەر فڵچەی قژ کۆدەبێتەوە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ قژی تازە شۆراو، کە رەنگە وا بکات قژەکە چەور دەربکەوێت."

پسپۆڕانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژەبەوەدەکەن: پێویستە زۆربەی خەڵک هەفتەی جارێک شانەی قژیان پاکبکەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک کەس رەنگە پێویستیان بەوە بێت دوو یان سێ رۆژ جارێک پاکی بکەنەوە، ئەمەش بەپێی جۆری قژ و دۆخی پێستی سەر و رادەی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ دەگۆڕێت. ئەو کەسانەی کە بەرهەمەکانی رێکخستنی قژ بەکاردەهێنن، قژیان چەورە، یان کڕێشیان هەیە، پێویستە زووتر فڵچەکانیان پاک بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە