رووداو- تەندروستی
یاسایەکی نوێ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، فرۆشتنی بەشێک لە حەبەکانی دابەزاندنی کێش و تەواوکەرە خۆراکییەکانی تایبەت بە ماسولکەسازی لە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەخە دەکات.
یاساکە ئەو تەواوکەرە خۆراکیانە دەگرێتەوە کە بۆ دابەزاندنی کێش یان دروستکردنی ماسولکە بەکاردەهێنرێن، بەتایبەتی ئەوانەی پێکهاتەی وەک "کرەیاتین، چای و قاوەی سەوز"یان تێدایە.
نووسینگەی حاکمی ویلایەتەکە رایگەیاندووە، ئەو بەرهەمانەی بەبێ رەچەتەی پزیشک بەکاردەهێنرێن، لەوانەیە کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداریان هەبێت و هەندێکجاریش بە مادەی زیانبەخشی وەک ستیڕۆیدەکانیان تێدایە.
یاسایەکە لە لە 1ی 1ی 2027ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر فرۆشیارێک پابەند نەبێت، سزای دارایی دەدرێت کە دەگاتە 500 دۆلار بۆ هەر سەرپێچییەک.



