رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە، دەرمانێک دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ پەستانی خوێن کۆنترۆڵ بکات.
زانکۆی کوین ماری لە لەندەن چارەسەرێکی بۆ بەرزە پەستانی خوێن ئاشکرا کرد و هۆکاری هۆرمۆنێک بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر دەکات.
پرۆفیسۆر د. مۆریس براون، پسپۆڕی کوێرە رژێنەکان و پەستانی خوێن دەریخستووە، توێژینەوەیەک کە لەسەر دەرمانێک بە ناوی زانستی باکسدرۆستات Baxdrostat کراوە. ئەم دەرمانە رێگری لە هۆڕمۆنی ئەڵدۆستیرۆن دەکات کە هۆڕمۆنێکە لە سەر گورچیلەدا بەرهەم دێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
بە گوتەی پسپۆڕەکە، توێژینەوەکە لەسەر ژمارەیەک نەخۆش ئەنجامدرا کە بۆ ماوەی 6 بۆ 12 مانگ دەرمانەکایان بە بەردەوامی وەرگرتبوو. ئەنجامەکان دەریانخست کە دوای راگرتنی دەرمانەکەش، کاریگەرییەکەی بەردەوام و کۆنترۆڵ بوو. لە ماوەی دوو ساڵ پشکنیندا، پەستانی خوێنی نەخۆشەکان لە ئاستێکی نزم و کۆنترۆڵکراودا مایەوە.
پسپۆرانی نەخۆشییەکانی دڵ جەخت دەکەنەوە، نابێت نەخۆش بەبێ راوێژی پزیشک دەرمانەکانی بوەستێنێت. هاوکات، شێوازی ژیانی تەندروست، کەمکردنەوەی خوێ، وەرزشکردن و پشکنینی بەردەوامی پەستانی خوێن، بنچینەترین رێگاکانن بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ.



