کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشییەکەی سێلین دیۆن دۆزرایەوە

نمە سەرهەنگ

نمە سەرهەنگ

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نمە سەرهەنگ
نمە سەرهەنگ10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی

توێژەران چارەسەرێکی نوێیان بۆ "نەخۆشیی کەسی رەقبوو" دۆزیوەتەوە کە تێیدا باری تەندروستیی چەند تووشبوویەک باشتر بووە و توانیویانە چالاکییە رۆژانەکانیان ئەنجام بدەنەوە.

توێژینەوەیەکی مایۆکلینیک لە ئەمریکا، هیوا بە تووشبووانی ئەم نەخۆشییە دەگمەنە دەبەخشێت، کە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کەنەدی، سێلین دیۆن، یەکێکە لە تووشبووانی.

د. ئەناستاسیا زەکریدو، پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار و یەکێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە رایگەیاند: چارەسەرە نوێیەکە پشت بە تەکنیکێک دەبەستێت کە پێی دەگوترێت "چارەسەر بە خانەکانی بەرگریی جەستە"، کە پێشتر بۆ چارەسەری هەندێک جۆری شێرپەنجە بەکارهاتووە. لەم تەکنیکەدا، جۆرێک لە خانەکانی بەرگری لە جەستەی نەخۆشەکە وەردەگیرێن و لە تاقیگەدا دەستکاری دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن هێرش بکەنە سەر ئەو خانانەی کە هۆکاری نەخۆشییەکەن.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان باشبوونێکی بەرچاوی لە نەخۆشە بەشداربووەکاندا نیشان داوە، بە جۆرێک هەندێکیان توانیویانە دووبارە بڕۆنەوە سەر کار و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەنەوە، دوای ئەوەی پێشتر بۆ کارە سەرەتاییەکانیش پشتیان بە کەسانی دیکە دەبەست.

نەخۆشییەکەی چییە؟

بەگوێرەی مایۆکلینیک، کۆنیشانەی "کەسی رەقبوو" (Stiff Person Syndrome - SPS) دەگمەنە و نەخۆشییەکی درێژخایێنە و بەهۆی تێکچوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستەوە دروستدەبێت، بەجۆرێک خانەکانی بەرگریی جەستە هێرشدەکەنە سەر خانەکانی جەستە.

سیلین دیۆن، گۆرانیبێژی کەنەدی کە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە، لەرێگەی گۆرانی 'My Heart Will Go On' ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا و لە فیلمی سینەمایی 'Titanic' بڵاوکرایەوە؛ ئەو تووشبووی نەخۆشیی MSـە.

لە هەندێک کەس نەخۆشییەکە نیشانەکانی لاوازن، بەڵام لە هەندێکیش نیشانەکانی لاوازبوونی بینین، ناڕێکیی قسەکردن و بەپێ رۆیشتن، لاوازبوونی بیرکردنەوەش دەشێت رووبدەن، تەنانەت هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشییەکە نییە، بەڵام ئەگەر دەرمانی بۆ بەکارنەهێندرێت ئەوا دەشێت کەسەکە گیانلەدەستبدات یان ئیفلیج ببێت.

نیشانەکان
 
- ناڕێکیی لە جووڵە
- کەمبوونەوەی هاوسەنگیی جەستە
- لاوازیی بینین
- لاوازیبوونی بیرکردنەوە و توانای یادگە
-  سڕبوونی پەلەکان
- ئازار
- گرژبوونی ماسوولکەکان
 
مایۆکلینیک ئەو گرووپانە ئاشکرا دەکات کە مەترسیی تووشبوونیان بە کۆنیشانەی "کەسی رەقبوو" زۆرە وەکو؛ 
 
- جگەرە و نێرگەلەکێشەکان
- ئەوانەی ڤیتامین Dـیان کەمە
- کێشزۆر و قەڵەوەکان
- تووشبووانی چەند جۆرێک هەوکردنی ڤایرۆسی وەکو ڤایرۆسی EBV
- ئەوانەی کحول، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان دەخۆنەوە
- خانمان؛ چونکە رێژەی تووشبوون لە خانماندا زیاترە
- ئەوانەی لە وڵاتانی نزیک لە جەمسەرەکانی زەوی دەژین

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە