کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

تووشبووێکی شێرپەنجە دوای ڤاکسینی تاقیکاریی شێرپەنجە، ژیانی بۆ گەڕایەوە

شکار رێبوار

شکار رێبوار

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار10-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

رووداو - تەندروستی

کارکردن بۆ دۆزینەوەی یەکەم ڤاکسینی شێرپەنجە بەردەوامە و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، ئەم راپۆرتە چیرۆکی دوو تووشبووی شێرپەنجەی تێدایە کە بەشداربوون لە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی شێرپەنجە و ژیانیان بۆ گەڕاوەتەوە؛ کاتی بەردەستبوونی ڤاکسینەکەش دەزانیت.

مۆڵی هۆنز ساڵی 2024 گرێیەکی شێرپەنجەیی لە جگەریدا هەبوو، دەرکەوت کە شێرپەنجەکە بۆ ئێسک و خوێنیشی بڵاو بووەتەوە. ئەو تووشی شێرپەنجەیەکی دەگمەن بوو و نەخۆشییەکەی لە قۆناخی چواردا بوو و پزیشکانی پێیان گوت ''هیچ چارەسەرێک سوودی نابێت و ئەو ژیانەی کە ماویەتی با بە بێ چارەسەر بەسەری ببات''.

ئەو بڕیاریدا جەستەی بە زانست ببەخشێت و بەشداریی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی کرد؛ دوای پێنج مانگ لە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە بە تەواوی لە شێرپەنجە کوشندەکەی چاک بووەوە و تاوەکو ئەمڕۆش زیندووە.

بەگوێرەی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا کار لەسەر ڤاکسینی شێرپەنجە دەکات، 'بەپێچەوانەی چارەسەری کیمیایی و تیشکەوە، کە راستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر شێرپەنجە و لەوانەیە زیان بە خانە تەندروستەکانیش بگەیێنن، ڤاکسینەکانی شێرپەنجە سیستمی بەرگریی جەستە فێردەکەن خانە شێرپەنجەییەکان بناسێتەوە و لەنێویانبەرن. ئەمەش وا دەکات جەستە خۆی شەڕی شێرپەنجە بکات، تەنانەت چەندین ساڵ دوای وەرگرتنی چارەسەریش'.

کریستن دالگرێن، رزگاربوویەکی شێرپەنجەی مەمکە دەڵێت: پێموایە ئەمە ئەو ساتەیە کە بەڕاستی دەتوانین شێرپەنجە بکەینە نەخۆشییەک کە چارەسەری هەبێت، ئەویش بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی شێرپەنجە شانبەشانی چارەسەرەکانی دیکە. پێموایە خەریکە شتەکان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە شێوەیەکی قووڵ دەگۆڕین.

بڕوام بە ڤاکسینی شێرپەنجە هەیە کە ژیانم رزگار بکات

ناکاتا، دایکی دوو منداڵە و تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو، بەڵام دواتر پشکنینەکان دەریانخست کە شێرپەنجەکە بۆ پشت، ئێسک، سییەکان و جگەری بڵاو بووەتەوە.

ئەو خانمە دەڵێت: چوومە نەخۆشخانە و چاوم بە پزیشکان کەوت کە بزانم چ تاقیکردنەوەیەک هەیە بۆ ئەوەی ببێتە رزگارکەری ژیانی، دواتر پەیوەندیی بە PICIـیەوە کرد، کە یارمەتیدا بۆ ئەوەی ناوی خۆی لە تاقیکردنەوەیەکی پێکوتەی شێرپەنجە لە زانکۆی واشنتن تۆمار بکات. ئیدی بەشداربوو و پێکووتەکەیان لێدا.

دوای چەند جارێک لە پێدانی پێکووتەکە ئەو گوتی "ئەنجامی زۆر باشم لە پێکوتەکە وەرگرتووە و هیوای زۆرم هەیە سەبارەت بەوەی کە ئەمە دەتوانێت سەرکەوتن تۆمار بکات''. ئەمڕۆ، ناکاتا هەست بە "دۆخێکی تەندروستیی زۆر باش" دەکات. چەند ژەمێکی دیکەی چارەسەری بۆ دانراوە و لەسەر رژێمێکی چارەسەریی کیمیاییش دانراوە.

 



ڤاکسینێکی تایبەت بە شێرپەنجە پێست

لە مانگی ئابی ئەم ساڵدا، کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاند، ڤاکسینە تاکەکەسییەکەیان بۆ شێرپەنجەی پێست (میلانۆما) لە تاقیکردنەوەکانی قۆناخی 3دا سەرکەوتوو بووە، کە دوا قۆناخە پێش ئەوەی بۆ پەسندکردن بچێتە بەردەم دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) و بکەوێتە بازاڕەوە.

ئەم ڤاکسینە کە یەکەمینە لە جۆری خۆیدا، رەنگە هەر لە ساڵی داهاتووەوە بەردەست بێت و ئێستاش لەسەر شێرپەنجەکانی سی، میزڵدان، گورچیلە، پەنکریاس و گەدە تاقیدەکرێتەوە.

دکتۆر کاسی وو، توێژەرێکی ڤاکسینی شێرپەنجە لە پەیمانگەی شێرپەنجەی دانا-فاربەر، روونی کردەوە: هەردوو ڤاکسینی خۆپارێزی و چارەسەری هەوڵ دەدەن سیستمی بەرگریی جەستە هانبدەن و یادەوەرییەکی درێژخایەن دروستبکەن تاوەکو جەستە بتوانێت بەردەوام بێت لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکە.

هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی تاکەکەسیی شێرپەنجە

لێرەدایە کە ڤاکسینە تاکەکەسییەکانی شێرپەنجە دێنە ئاراوە. پزیشکەکان زنجیرەی بۆماوەیی شێرپەنجەی نەخۆشێک دیاریدەکەن و ڤاکسینێکی تایبەت دروستدەکەن بۆ ئەوەی جەستەی هەمان ئەو نەخۆشە فێربکات گرێکە بکاتە ئامانج و لەنێوی ببات، واتە ڤاکسینەکە تایبەتە بە خانەشێرپەنجەییەکانی هەمان ئەو تووشبووە.

ئەم پرۆسەیە هێشتا زۆر نوێیە و زۆر گرانبەهایە. دروستکردنی هەر ڤاکسینێک زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری تێدەچێت. توێژەران ئێستا کار لەسەر خێراکردنی ئەو پڕۆسەیە دەکەن، بە ئامانجی ئەوەی ڤاکسینە تاکەکەسییەکان بە شێوەیەکی خێراتر و بە نرخێکی هەرزانتر بەرهەم بهێندرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن
تەندروستی10-11-2026

پسپۆڕێک: خواردنەوە وزەبەخشەکان کێشە بۆ دڵ دروست دەکەن

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی ئێن وای یو لانگۆن: هەوای پاک لە ژووری نووستن کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن ئاسانتر دەکات

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت
تەندروستی10-11-2026

زانکۆی کالیفۆرنیا: دەکرێت لەڕێگەی ئینستاگرامەوە تەنیایی بەکارهێنەران دەستنیشان بکەیت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە