رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران لە رێگەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە نامەیەک بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا دەنێرێت کە ناوەڕۆکەکەى پەیوەندارە بە هاوئاهەنگی لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی.
رۆژی چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، نامەکەی عەلی فالح زەیدی گەیاندووەتە ئەحمەد شەرع.
نووسینگەی رۆژنامەڤانیی سەرۆکوەزیران لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاندووە، لە نامەکەدا عەلی فالح زەیدی باسی لە چۆنێتى بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان عێراق و سووریا کردووە، بە جۆرێک کە ئاستەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ هاوئاهەنگیی دووقۆڵیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئەو ئاڵنگارییانەی کە ناوچەکە لە بواری ئەمنی و ئابووریدا هەن، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرژەوەندى هاوبەشیان.
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، ئەحمەد شەرع رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەندە بە هاوکاریکردنی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان کە رووداوەکانی ئەم دواییە دروستیان کردووە.
ئەوە یەکەم پەیامی فەرمیی و راگەیێنراوە، کە عەلی فالح زەیدی لە دوای پێکهێنانی حکومەتەکەی لە 14ی ئایار، ئاراستەی سەرۆکی سووریای بکات.


.jpeg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
