Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

کۆبوونەوەى هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى

عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی 120 هەزار کەسی نوێ دەدات
عێراق24-10-2026

عەلی زەیدی بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی 120 هەزار کەسی نوێ دەدات

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

رووداو - ديجيتاڵ

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشانە دەکات، کە لەلایەن ئەمریکا و سعودیەوە کرانە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی.

چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026 حەسەن شەیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمشەو هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبى، کە عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانیش بەشدار دەبێت".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و سعودیە لە حەوت پارێزگای عێراق بارەگاکانی حەشدی شەعبییان بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە 20 چەکداری ئەو دەستەیە کوژران و 32ی دیکەیان بریندار بوون.

محەممەد حوسەینی، سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی رەوتی حیکمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی حکومی دەکرێت و لەسەر داوای سەرۆکوەزیران بووە بۆ ئەوەی بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەدا بێنە دەنگ لەبارەی ئەوەی کە روویدا.

ئەو هێرشانەی ئەمریکا و سعودیە دوای رۆژێک بوو لە تۆمەتبارکردنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەلایەن سعودیەوە بەوەی هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی 120 هەزار کەسی نوێ دەدات
عێراق24-10-2026

عەلی زەیدی بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندنی 120 هەزار کەسی نوێ دەدات

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"
عێراق24-10-2026

هەوڵ هەیە دەروازەیەکی سنووریی دیکە لەنێوان سعودیە و عێراق بکرێتەوە؛ "کاتی گەیشتن کورت دەکاتەوە"

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن
عێراق24-10-2026

حیزبی شیوعی: لە بەغدا و ناسریە خۆپیشاندەران دەستگیردەکرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە