Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

بە بەشداریی ملیۆنان کەس چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا بەڕێوەدەچێت

هیوا حوسامەدین

هیوا حوسامەدین

01-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین01-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

رووداو دیجیتاڵ

بە مەبەستی بەشداریکردن لە یادی چلەی ئیمام حوسێن، ملیۆنان زیارەتکار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق روویان لە پارێزگای کەربەلا کردووە. پێشبینی دەکرێت تاوەکو رۆژی سێشەممە ژمارەی زیارەتکاران 23 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت.


وێڕای ئەوەی پلەی گەرما لە کەربەلا گەیشتووەتە 45 پلەی سیلیزی، بەڵام قەرەباڵخییەکی زۆر لە شارەکەدا دەبینرێت. تەنیا لە چەند رۆژی ڕابردوودا 4500 زیارەتکاری بیانی گەیشتوونەتە پارێزگاکە.

چیرۆکی گەشتێکی 16رۆژە

ناجح سەقەڕ، پیاوێکی تەمەن 64 ساڵانی خەڵکی بەسرەیە. ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی و سێ نەوەی، ماوەی 16رۆژە بەپێ لە بەسرەوە بەڕێگاوەن تاوەکو خۆیان بگەیێننە مەرقەدی ئیمام حوسێن لە کەربەلا.

ناجح  23 ساڵە بەبەردەوامی بەشداریی ئەم یادە دەکات، دەڵێت: "ساڵانە 500 کیلۆمەتر بەپێ دەبڕم و هەست بە ماندووبوون ناکەم. لە بەسرەوە تاوەکو کەربەلا سفرەی خواردنی ئیمام حوسێن راخراوە. شەوان تەنیا چوار بۆ پێنج کاژێر دەخەوتین و رۆژانە 30 بۆ 35 کیلۆمەترمان دەبڕی."

خزمەتگوزارییەکان: لە ئاوەوە تاوەکو شوێنی خەوتن

لە درێژایی رێگەکەدا بەسەدان "کەژاوە" (موکێب)ی خزمەتگوزاری دانراون سێ ژەمە خواردن، ئاو، چای، شیرینی و شوێنی خەوتن بەبێ بەرامبەر پێشکەشی زیارەتکاران دەکەن.

عەباس جاسم، خاوەنی یەکێک لەو کەژاوانەیە و دەڵێت: "ئێمە ساڵانە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەبا عەبدوڵڵا. هەموو شتێکمان دابین کردووە، لە ئاو و شەربەتەوە تاوەکو خواردن و پێداویستییەکانی دیکە."

لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا

حەیدەر مەوڵا، یەکێکی دیکە لە زیارەتکارەکانە لە نەجەفەوە هاتووە، ئەو دەڵێت:"سێ رۆژ لە رێگادا بووین، رۆژانە نزیکەی 500 عاموودمان دەبڕی (ئەو ستوونانەی وەکو نیشانە لە رێگای نێوان نەجەف و کەربەلا دانراون). سوپاس بۆ خودا هەموو خزمەتگوزارییەک هەبوو، رێگەی ئیمام حوسێن ماندووبوونی تێدا نییە."

ساڵانە لە 20ـی مانگی سەفەر بەپێی ساڵنامەی کۆچی، چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن (نەوەی پێغەمبەری ئیسلام و کوڕی ئیمام عەلی، خەلیفەی چوارەمی راشدین) بەڕێوەدەچێت و ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە روو لە کەربەلا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون
عێراق24-10-2026

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ رووداو: نزیکەی 100 هەزار کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی تۆمارکراون

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس
عێراق24-10-2026

بانکى رافیدەین پێدانى پێشینە دەستپێدەکاتەوە؛ هەر جارە و پێنج هەزار کەس

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات
عێراق23-10-2026

حکومەتی عێراق هۆشداری لەبارەی فۆرمی ساختەی دابەشکردنی پارچەزەوی دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە