Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق

عێراق

دادگەی فیدراڵی تاوتوێی سکاڵایەک دەکات لەدژی بڕیارێکی 34 ساڵ لەمەوبەری پەرلەمانی کوردستان

هەستیار قادر

هەستیار قادر

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت


رووداو ديجيتاڵ


دادگەی باڵای فیدراڵی  تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە دژی بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە؛ بڕیارەکە تایبەتە بەوەی هەموو بڕیار و یاسایەکی حکومەتی فیدراڵی بەبێ پەسندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2026، دادگەی باڵای فیدراڵی یەکەم دانیشتنی تایبەت بەو سکاڵایە دەکات، کە لەلایەن مستەفا مەحموود خەشمان، کە خەڵکی رۆژئاڤای کوردستانە تۆمار کراوە، بە پاساوی ئەوەی یاسای لێبووردنی گشتیی عێراق نەیگرتووەتەوە، کە لە ساڵی 2025 لە پەرلەمانی عێراق دەرچووە.

سکاڵاکە لەدژی بڕگەی دووەمی بڕیاری ژمارە 11ـی پەرلەمانی کوردستانە کە لە ساڵی 1992 دەرچووە؛ ئەو بڕگەیە ئاماژە بەوە دەکات کار بە حوکمەکانی ئەو یاسا، بڕیار، پەیڕەو و رێکارانە ناکرێت، کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دەرچوون یان لەمەودوا دەردەچن، هەتاوەکو لە پەرلەمانی کوردستان رەوایەتیی جێبەجێکردنیان پێ نادرێت.

سێشەممە 20ـی تشرینی یەکەم، شەرمین بەهجەت خدر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: وەڵامنامەی خۆیان لەبارەی ئەو سکاڵایەوە ناردووە بۆ دادگەی فیدراڵی، بەڵام ئامادەی دانیشتنەکە نابن و داوای دواخستنیان کردووە.

بەگوێرەی مادەی 141ـی دەستووری عێراق، کار بەو یاسایانە دەکرێت کە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992ـەوە دەری کردوون، ئەگەر پێچەوانەی دەستوور نەبن.

پێشتر لە 9ـی تشرینی یەکەم، زەردەشت خالید محەممەد، پارێزەری دۆسیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: "سکاڵاکە لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی کوردستان ناگونجێ لەگەڵ دۆخی ئێستا و فۆرمی دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقدا، ئەو بڕیارە بووەتە رێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای لێبووردنی گشتیی فیدراڵیی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـی هەموارکراو، ئەم پرسە سەرجەم تاوانە فیدراڵییەکان دەگرێتەوە کە هەرێمی کوردستان لەبری دەوڵەتی فیدراڵ ئەم دەسەڵاتانە پیادە دەکات."

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە