Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی تەندروستیی عێراق

لۆگۆی تەندروستیی عێراق

عێراق

تەندروستیی عێراق: پار تووندوتیژی بەرامبەر 35 هەزار ئافرەت و 20 هەزار پیاو کراوە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ساڵی 2025 کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، پار زیاتر لە 56 هەزار تووندوتیژی تۆمارکراون. هەروەها سێ هەزار عێراقیش لە دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە.

راپۆرتەکە ئامارێکی تایبەتی لەبارەی سەردانیکردنی قوربانییانی تووندوتیژی بۆ یەکەکانی تەندروستیی دەروونی - کۆمەڵایەتی ئاشکرا کردووە و تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2025دا، 56,134  حاڵەتی تووندوتیژی تۆمارکراون (35,653 ئافرەت و 20,481 پیاو).

 جۆرەکانی تووندوتیژی

تووندوتیژیی دەروونی: 24,291 
تووندوتیژیی جەستەیی: 16,514 
تووندوتیژیی ئابووری (بێبەشکردنی دارایی): 14,797.
دەستدرێژی و تووندوتیژیی سێکسی: 532 حاڵەت (367 مێ و 165 نێر، کە 48یان لە خوار تەمەنی 10 ساڵیدا بوون).

خۆکوشتن و گیانلەدەستدان بە رووداوی کار

- خۆکوشتن: لە ساڵی 2025دا، 150 رووداوی خۆکوشتن تۆمارکراون (83 پیاو و 67 ژن). پارێزگاکانی نەینەوا بە (25 رووداو)، دیالە بە (23 رووداو) و کەرکووک بە (22 رووداو) زۆرترین رووداویه خۆکوشتنیان تێدا تۆمارکراوە.

- پێکان و مردن لە کاتی کارکردندا: 4,866 کرێکار و کارمەند لە کاتی کاردا تووشی رووداو و پێکان بوون، لەو ژمارەیە 84 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 61 گیانلەدەستدانیان تەنیا لە پارێزگای کەرکووک بووە.

کەرتی پزیشکی و کێشەی کەمیی قەرەوێڵەی نەخۆشخانە

- قەرەوێڵەی نەخۆشخانە: لە تەواوی نەخۆشخانە حکومییەکانی عێراقدا 45,492 تەخت هەیە، کە دەکاتە 1.2  تەخت بۆ هەر 1000 هاووڵاتی.
- پزیشکان: کۆی گشتیی پزیشکانی عێراق (بەبێ هەرێمی کوردستان)، 38,144 پزیشکە، بەمەش بۆ هەر 10 هەزار هاووڵاتی تەنیا 9.74  پزیشک بەردەستە.
- پەرستاران: 114,817 کارمەندی پەرستار لە عێراقدا هەن (29.3 پەرستار بۆ هەر 10 هەزار کەس).

مردنی هاووڵاتییانی عێراق لە دەرەوەی وڵات

لە ساڵی 2025دا، 3,288 هاووڵاتیی عێراقی لە دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستداوە (2,083  نێر و 1,205 مێ)

- ئێران: 660 کەس.
- وڵاتانی عەرەبی: 659 کەس.
- وڵاتانی ئەورووپا: 580 کەس.
- تورکیا: 476 کەس.
- ئەمریکا: 406 کەس.
- هیندستان: 230 کەس، کە زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی سەردانی ئەو وڵاتەیان کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە