Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: شێخ وەسفی عاسی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم

وێنە: شێخ وەسفی عاسی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم

عێراق

وەسفی عاسی لە شوێنی محەممەد تەمیم لە کەرکووک دەبێتە پەرلەمانتار

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی چوار بەربژێری وەک پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای جێگرەوە پەسند کرد. وەسفی عاسی لە کەرکووک دەچێتە پەرلەمانی عێراق و جێگەی محەممەد تەمیم دەگرێتەوە. 


جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە کۆی دەنگ گۆڕانکاریی سێ کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقی لە پارێزگاکانی کەرکووک، بەغدا و کەربەلا پەسند کرد، لەگەڵ پڕکردنەوەی کورسییەکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە". 

بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، وەسفی عاسی حوسێن عەلی عوبەیدی لە بازنەی پارێزگای کەرکووک وەک پەرلەمانتاری نوێ دەستنیشان کرا بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەممەد عەلی محەممەد تەمیم. 

وەسفی عاسی لە دوایین هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتی تەقەدوم بەربژێر بوو و 11 هەزار و 102 دەنگی هێنا. لە خولی رابردووش پەرلەمانتار بوو. 

جگە لە گۆڕانکارییەکەی بازنەی کەرکووک، کۆمیسیۆن ناوی دوو بەربژێری دیکەی پەرلەمانی بەم شێوەیە پەسند کرد:  عەلی محەممەد فەیلی لە هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی لە بازنەی پارێزگای بەغدا (4,234 دەنگی هێنابوو)، بۆ جێگرەوەی موحسین مەندەلاوی و حوسێن ئەحمەد مالیکی لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بازنەی کەربەلا (16,294 دەنگی هێنابوو)، بۆ جێگرەوەی یاسر مالیکی. 

ئەم گۆڕانکارییە پەرلەمانییە دوای ئەوە دێت لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا محەممەد تەمیم و موحسین مەندەلاوی وەک جێگرانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و یاسر مالیکی وەک وەزیری ناوخۆ متمانەیان پێبەخشرا و پۆستی پەرلەمانتارییان جێهێشت. 

کۆمیسیۆن ناوەکان رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ سوێند خواردنی دەستووری تاوەکو وەک پەرلەمانتار بە فەرمی دەست بەکاربن.

هەروەها  کۆمیسیۆن، سائیر سەلمان فەرهود شەریف ساڵحی لە هاوپەیمانیی تەسمیم (بەدەستهێنەری 4,491 دەنگ)، وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەستنیشان کرد لە شوێنی جەعفەر سەنەخ جەعفەر حەجاج. 

جەعفەر سەنەخ جەعفەر حەجاج، سەرۆکی لیژنەی لاوان و وەرزش بوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە و رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2026 بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.  

بابەتی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات
عێراق21-10-2026

ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی کوفە دەدات

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست
عێراق21-10-2026

حکومەتی عێراق دەروازەی (شەیب)ی لەگەڵ ئێران داخست

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت
عێراق20-10-2026

حکومەتی عێراق باجی گومرگی لەسەر سیستمی وزەی خۆر هەڵگرت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە