Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

هەولێر کۆنووسێکی 11 خاڵی دەداتە بەغدا؛ ماسی و پەلەوەر بە بەرهەمی ناوخۆیی هەژمار بکرێن

هەستیار قادر

هەستیار قادر

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن


رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان یاداشتێکی 11 خاڵی دەداتە وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی پێکدەهێنرێت؛ یاداشتەکە تایبەتە بە پلانی کشتوکاڵی، چاندن و وەرگرتنی گەنم، دروستکردنی کۆمپانیایەکی هاوبەش بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی هەردوولا و هەژمارکردنی بەرهەمی پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی و کێڵگەکانی پەلەوەر و هێلکەی هەرێمی کوردستان وەک بەرهەمی ناوخۆیی عێراق.


بەگوێرەی ئەو کۆنووسە 11 خاڵییەی کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، خاڵەکان تایبەتن بە پرسەکانی پەیوەست بە شایستە و مافی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەردوولادا هەن.

لە کۆنووسەکەدا پێشنیاز کراوە کە لیژنەیەکی هاوبەش بە سەرۆکایەتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵی فیدراڵ پێکبهێنرێت، بە مەبەستی  هاوئاهەنگی، لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و بە شێوەی خولی کۆببنەوە.

یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە لە مانگەکانی تشرینی یەکەم یان تشرینی دووەمدا جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەو بڕە گەنمە ئاگادار بکرێنەوە کە لە وەرزی چاندنی زستانەدا لێیان وەردەگیرێت تاوەکو زەرەرمەند نەبن، و کار لەسەر یەکخستنی رۆژمێری کشتوکاڵی بکەن، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنانەی، کە پێشتر واژۆیان کردووە و پابەند بن پێوەی.

لە یاداشتەکەدا هاتووە، پڕۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی، کێڵگەکانی پەلەوەر و هێلکە و کۆگەکانی ئالیک لە هەرێمی کوردستان بە بەرهەمی ناوخۆیی هەژمار بکرێن و ئاسانکاری بکرێت بۆ گواستنەوەیان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور، لە بازگەکانی نێوانیاندا رێگرییان لێ نەکرێت، بەگوێرەی میکانیزمێک کە لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵدا رێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت بە پشتبەستن بە بڕوانامەی تەندروستیی ڤێتێرنەری. هەروەها ئاسانکاری بکرێت بۆ گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی کشتوکاڵیی هەرێمی کوردستان لە بازگەکانی حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وەک بەرهەمی نیشتمانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە کە نوێنەریان لە لیژنەی تۆمار و پشتبەستن بە قڕکەرەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هەبێت و وەزارەتەکەیان بەشداریی پێ بکرێت لەو پاڵپشتییانەی لەلایەن وڵاتانی کۆمەکبەخش و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەدرێن بۆ دروستکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.

یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە کە کۆمپانیایەک بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.

بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو 11 خاڵە، بڕیارە لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت و پەسند بکرێت.

رزگار حەمەد خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە ئەندامی ئەو لیژنەیە دەبێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو خاڵانەی پەیوەندیدارن بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقەوە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت، ئەو خاڵانەی دیکەش وەک وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کە لە دەسەڵاتی وەزارەتی کشتوکاڵدا نییە، دەبرێنە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ یەکلاییکردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە