Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو کەرەڤانەی کراوەتە شوێنی خوێندن لەو گوندەی کرماشان

ئەو کەرەڤانەی کراوەتە شوێنی خوێندن لەو گوندەی کرماشان

کوردستان

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان
کوردستان21-10-2026

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندی (قەڵاواری لە سنووری شاری سەرپێڵ زەهاو) نیگەرانن لەوەی منداڵەکانیان لەنێو "کەرەڤانەی شڕ و بێ خزمەتگوزاریدا" دەخوێنن و داوای دروستکردنی بینایەکی شایستە دەکەن.

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی قەڵاواری، ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "قوتابخانەی گوندەکەمان کانێکسە (کەرەڤانە) و بە تەواوی کۆن و شڕ بووە؛ ئێستا کە وەرزی سەرما هاتووە، کەچی قوتابخانەکە هیچ سیستمێکی گەرمکەرەوەی نییە و مەترسیی نەخۆشکەوتنی بەردەوام لەسەر منداڵەکانمان هەیە."

بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، زیاتر لە 30 ساڵە ئەو قوتابخانەیە بۆ گوندەکە کراوەتەوە و بڕیار بووە بە شێوە کاتی بێت تاوەکو بینا دروست دەکرێت.

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکارییان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوە یان دروستکردنی قوتابخانەیەکی گونجاو، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و دەڵێت، "وەرزی خوێندن دەستی پێکردووە و نازانین لەم سەرماوسۆڵەیەدا چۆن منداڵەکانمان بنێرینە بەر خوێندن لەشوێنێکدا کە هیچ مەرجێکی تەندروستیی تێدا نییە."

هاونیشتمانییەکە دەشڵێت؛ بۆ ئەم ساڵ 70 قوتابی لە گوندەکە هەن کە لەو قوتابخانەیدا دەخوێنن.

گوندی قەڵاواری نزیک شاری سەرپێڵ زەهاوە لە پارێزگای کرماشان و ژمارەی دانیشتووانەکەی  250 کەسە.

ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 23ـی ئەیلوولەوە دەستی پێکردووە؛ بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، لەم ساڵ دا نزیکەی 16 ملیۆن و 700 هەزار قوتابی دەستیان بەخوێندن کردووە، کە زیاتر لە ملیۆنێک و 830 هەزاریان لە پێنج پارێزگا کوردنشینەکەی رۆژهەڵاتی کوردستانن (سنە، ورمێ، کرماشان، ئیلام و لوڕستان).

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان
کوردستان21-10-2026

سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی ناوچەکە: بەشێک نابین لە ململانێ و کێشەکان

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین
کوردستان21-10-2026

نێچیرڤان بارزانی: تاوەکو یەک رفێندراوی دەستی داعش مابێت لە گەڕان بەردەوام دەبین

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە