Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی گەشتوگوزار

کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی گەشتوگوزار

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک رێکلام بۆ وەرگرتنی ڤیزەی گرەنتیکراو بکات سزا دەدرێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری لە رێکلامکردن بۆ "ڤیزەی گەرەنتیکراو" و رایدەگەیێنێت، ئەم دیاردەیە زیانی دارایی بە هاووڵاتییان گەیاندووە و کۆنسوڵخانەکانیشی نیگەران کردووە، هەر کۆمپانیایەک بەردەوام بێت سزا دەدرێت و مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.


د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20-10-2026 رایگەیاند، لەگەڵ ژوان سابیر، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و پرسی رێکلامکردنیان بۆ ڤیزەی شنگن بە پارە و وەرگرتنی بە گەرەنتی تاوتوێ کردووە.

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "بەشێک لە کۆمپانیا و نووسینگەکانی گەشتیاری ماوەیەکە رێکلامی بێ بنەما بۆ وەرگرتنی ڤیزەی شنگن و ڤیزەی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە بە گەرەنتی دەکەن و پارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانی و توڕەیی هاووڵاتیان و زیانی دارایی بە بەشێکیان کەوتووە و ئۆفیس و کۆنسووڵخانەکانی وڵاتانی دۆستی لە کوردستان نیگەران کردووە".

لە 01-10-2026 لە بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداودا هاونیشتمانییەک گوتی: "19 هەزار دۆلارم داوەتە کۆمپانیایەکی گەشتیاری کە بە گەرەنتی ڤیزەی شنگنم بۆ وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ وەڵامێکیان نەداومەتەوە".

هەر ئەو کات بەرپرسانی گەشتیاری بە رووداویان گوت، هیچ هاونیشتمانییەک پارە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی شنگن نەدات و ئەوەی هەیە رێکاری یاسایی خۆی هەیە و بێبەرامبەر دەدرێتە ئەو کەسانەی مەرجەکان جێبەجێ دەکەن، ئەوانەشی داوای پارە دەکەن "قۆڵبڕن" و متمانەیان پێناکرێت.

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: "لەمەولا هەر کۆمپانیا و نووسینگەیەک رێکلامی لەم جۆرە بکات رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "وەرگرتنی ڤیزا رێکاری یاسایی و کارگێڕی خۆی هەیە و تەنانەت کۆنسووڵخانەکان گەرەنتی وەرگرتنی بە کەس نادەن؛ داوا لە هاووڵاتیانی دەکەین تەنیا بە رێگەی سیستمی فەرمی ڤیزەی وڵاتان بە ئۆنلاین رێکارەکان جێبەجێ بکرێت و دۆکیۆمێنتی پێویست پێشکێش بکەن".

د. هێمن میرانی لە بەشی کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت: "داوا لە نووسینگە، کۆمپانیاکانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی و هەر جۆرە پلاتفۆرمێک دەکەین کە رێکلامی ڤیزەی شینگن، بەریتانیا، ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتانی دیکە دەکات، بەپەلە رێکلامەکانیان بسڕنەوە و چیدی ئەو بانگەشانە نەکەن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر و مۆڵەتی کارکردنیان دەکەوێتە مەترسییەوە".

لە هەرێمی کوردستان رێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزەی شنگن بەگوێرەی کۆنسووڵخانەکان جیاوازن، بەڵام سەرجەمیان پێویستیان بە رێکخستنی مامەڵە و وەرگێڕانی نووسراو و بەڵگەنامەکان هەیە کە بە شێوەی یاسایی بکرێت و تێچووەکەی لای کۆمپانیا گەشتیارییەکان نزیکەی 200 دۆلارە و لە کاتی دانانی مامەڵەکە لە کۆمپانیاکانی نێوەندگیر نزیکەی 100 دۆلار وەکو رسومات دەدرێتە کۆمپانیاکە و کۆنسووڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە