Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان

کوردستان

جێگری پارێزگاری ورمێ: رووبەری دەریاچەی ورمێ چوار هێندەی پارە

سینا سۆما

سینا سۆما

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، رووبەری دەریاچەی ورمێ بەراورد بە پار چوار هێندەیە، قەبارەی ئاوەکەشی 10 هێندە زیاترە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2026، مەهدی رۆستەمی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، "ئێستا رووبەری دەریاچەی ورمێ زیاتر لە هەزار و 478 کیلومەتری چوارگۆشەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پار رووبەری دەریاچەکە تەنیا 468 کیلۆمەتر چوارگۆشە بوو. بەم شێوەیە بەراورد بە پار رووبەری دەریاچەکە چوار هێندە زیاترە."

مەهدی رۆستەمی گوتی، قەبارەی ئاوی دەریاچەکە 2 ملیار و 520 ملیۆن مەتر سێجایە، کە ئەوەش 10 هێندەی پارە.

جێگری پارێزگاری ورمێ دەشڵێت، ئاستی ئاوەکەش هەزار و 270 مەتر و 58 سانتیمەترە، کە بە بەراورد بە پار زیاتر لە یەک مەتر و 10 سانتیمەتر بەرزترە.

رۆستەمی ئاماژەی بە پێشبینییەکان بۆ بارانبارینی ئەمساڵ کرد و رایگەیاند: "تەواوی هەوڵەکان خراونەتەگەڕ بۆ ئەوەی لە رێگەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان لە کاتی خۆیدا، پاککردنەوەی رووبارەکان و پاراستنی ئەو رووبارانەی دەڕژێنە ناو دەریاچەکەوە، پڕۆسەی بووژانەوەی دەریاچەکە بەردەوام بێت."

دەریاچەی ورمێ گەورەترین دەریاچەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە کاتی پڕئاویدا بڕی ئاوەکەی دەگاتە زیاتر لە 32 ملیار مەتر سێجا و رووبەرەکەیشی زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە