Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گەڕاندنەوەی زەوی بۆ هاونیشتمانییان لە گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

رووداو دیجیتاڵ

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 7 ساڵ بەسەر کۆنترۆڵکردنی گرێ سپی لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو کاتی سووریا بە پاڵپشتی سوپای تورکیا، پرۆسەی گەڕاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە کوردەکانیان دەستیپێکرد.

یەکێک لە خاوەن زەوییەکان بەناوی مستەفا حاجی فازل لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی (کۆڕۆژ)ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە وەهبێ رۆمی پێشکێشی دەکات، لەبارەی ئەم بابەتە قسەی کرد. ئەو هاونیشتمانییە دوێنێ دووشەممە زەویی خۆی لە گرێ سپی وەرگرتەوە.

مستەفا حاجی فازل لە هەڤپەیڤینەکەدا رایگەیاند، ساڵی 2019 دوای هێرش و دەستبەسەرداگرتنی گرێ سپی، کورد لە ناوچەکە ئاوارە بوون و هەزاران دۆنم زەوییان لەلایەن چەکدارەکان و خێزانەکانیانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

ئەو هاونیشتمانییە گوتی، دوای هەوڵێکی بەردەوام، دوێنێ دووشەممە 1,250 دۆنم زەویی کشتوکاڵیی لەسەر ''خەتی 10'' کە ناوچەیەکی زۆر بەپیتە، وەرگرتەوە؛ هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە زەویی چەند کەسێکی دیکەش گەڕێندراوەتەوە، لەوانە خێزانی خەڵفۆ کە نزیکەی 450 دۆنمی وەرگرتەوە.

مستەفا حاجی فازل گوتی، هێزێکی زۆری ئاسایشی گشتیی سووریا بە 7 ئۆتۆمبێل و بە بەکارهێنانی 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چوونەتە گوندەکان بۆ ئەوەی رێگری لە هەر ئاستەنگییەک بکرێ. 

هاونیشتمانییەک رایگەیاند، فەرمانی چۆڵکردنی ئەو ماڵانە دەرچووە کە لەلایەن خەڵکی دیکەوە داگیرکرابوون.

مستەفا حەج فازڵ ئاماژەی بەوەش کرد کە خەڵکێکی زۆری سنووری کۆبانێ لە ناوچەی گرێ سپی و عەین عیسا خاوەنی هەزاران دۆنم زەوین و بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان بانگەوازێکی ئاراستە کردن.

زەوییەکانی ناوچەی ''خەتی 10'' لە گرێ سپی بەهۆی نزیکی لە ئاو و جۆری خاکەوە بە بەپیتترین زەوییەکانی ناوچەکە بۆ چاندنی لۆکە، گەنم و بەرهەمی دیکە دادەنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت
کوردستان21-10-2026

سبەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی شنگال دادەخرێت

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان21-10-2026

کەشناسی: لە درەنگی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێدەکات

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن
کوردستان21-10-2026

دانیشتووانی گوندێکی کرماشان: منداڵەکانمان لەنێو کەرەڤانەدا دەخوێنن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە